گۆرانیبێژ "چۆپی فه‌تاح" وێنه‌یه‌كى كۆنى خۆى له ماڵى هه‌واڵ عوسمان بڵاو كردووه‌ته‌وه و له وێنه‌كه‌دا پشتیوانى كۆچكردووى تێدایه و به‌وه‌یش برینێكى نوێى بۆ هه‌واڵ عوسمان تازه كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده وێنه‌كه له‌لاى چۆپییه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێگه هونه‌رییه نافهرمییەكان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه چۆپى وێنه‌كه‌ى له ڕێگه‌ى چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كى هونه‌رییه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد و پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی درامای گه‌رده‌لوول (پشتیوان نووری به‌ده‌وی) به‌هۆی وەستانی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كۆچكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و گۆرانیبێژ و ڕاگه‌یاندكاری هاوڕێی ماته‌میان بۆ ڕۆیشتنه‌كه‌ی گێڕا.
چۆپی فه‌تاح له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، له تهمنى 16 ساڵیدا له Medya TV بۆ یه‌كه‌م جار له پڕۆگرامی شانشین به‌شداری ده‌كات كه به‌رزان شاسوار پێشكه‌شی ده‌كرد، ئێسته له كه‌ناڵی ڕووداو به‌رنامه‌ی چۆپی و چارە پێشكه‌ش ده‌كات، ساڵى ڕابردوو چۆپی فه‌تاح بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه بازرگانێكی شاری هه‌ولێر كرد به ناوی (چه‌تۆ)، ئه‌و كوڕی بازرگانێكی ناوداری ئه‌و شاره‌یه به ناوی فه‌دۆ مه‌خمووری، چۆپی پێشتریش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی شاری كه‌ركووك كرد بوو، به‌ڵام به بێده‌نگی جیا بوونه‌وه.