ریال مەدرید 18 ساڵە تووشی رووداوێكی ئاوا نەبووە؟

:: AM:09:02:07/08/2018 ‌

لە وەرزی ئەمساڵدا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی رووداوێك بۆتەوە ماوەی 18 ساڵە لە یانەكەدا رووی نەداوە.

ماڵپەڕی (سوپەر) بڵاوی كردەوە: لە وەرزی داهاتوودا لە ریزی یانەی ریال مەدرید هیچ یاریزانێك یاری ناكات خەڵاتی باڵۆن دۆڕ یان باشترین یاریزانی جیهانی بردبێتەوە، ئەمەش ماوەی 18 ساڵە لە یانەكە رووینەداوە.

ئەم رووداوەش هۆكارەكەی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بووە كە مانگی رابردوو بە گرێبەستێكی 3 ساڵە و بە بەهای 112 ملیۆن یۆرۆ رووی لە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی كرد.

لەو كاتەی لویس فیگۆی ئەستێرەی پێشووی پورتوگالی لە ساڵی 2000 خەڵاتی باڵۆن دۆڕی بردەوە تا ئەم وەرزە هیچ كات یانەی ریال مەدرید یاریی نەكردووە یاریزانێكی خەڵاتەكەی بەدەست نەهێنابێت.

لە دوای فیگۆ هەریەك لە یاریزانانی پێشووی یانەی ریال مەدرید زێنەدین زێدانی فڕەنسی، فابیۆ كاناڤارۆی ئیتاڵی، ریكاردۆ كاكای بەڕازیلی لە كۆتایشدا رۆناڵدۆ خەڵاتەكانی باشترین یاریزانی جیهانیان بەدەستهێنابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م