گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رای گه‌یاند، ڤاتیكان و عێراق هاوئاهه‌نگى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ كۆچكردنى مه‌سیحییه‌كانى عێراق دابنرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاند، دوێنێ حكوومه‌تى عێراق و ڤاتیكان قسه‌یان له‌سه‌ر دروستكردنى هاوئاهه‌نگییه‌ك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له كۆچى مه‌سیحییه‌كانى عێراق بكرێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌ت باسى له‌وه كردووه كه هه‌ردوولا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كى عێراقن بۆیه ده‌بێت له عێراق به جێگیریى بمێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌رپرسه عێراقییه باسى له‌وه كردووه، حكوومه‌تى عێراق به‌ڵێنى داوه بارى ته‌ناهیى مه‌سیحییه‌كان بپارێزێت، به‌ڵام به هۆى نه‌بوونى باوردۆخێكى ئارام بۆ مه‌سیحییه‌كان، ئه‌م وڵاته‌یان جێهێشتووه.
هه‌ندێك له چاودێران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه مه‌سیحییه‌كان هاوشێوه‌ى جووه‌كان له عێراق نه‌مێنن، چونكه به پێى هه‌ندێك له ئاماره‌كان له 15 ساڵى رابردوو زیاتر له دوو ملیۆن مه‌سیحى زێدى خۆیان جێهێشتووه، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى عێراق رۆیشتوون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پاپاى ڤاتیكان نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كان له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناچارى كۆچكردن ده‌كرێن و له لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر. پاپا دووپاتى كرده‌وه كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زێدی راسته‌قینه‌ى مه‌سیحییه‌كانه و نابێت ناچارى كۆچكردن بكرێن.