له لایه‌ن پۆلیسه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، ڤیدیۆی كچێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ڤیدیۆیه كه له كامێراكانی چاودێری گه‌ڕه‌كی كوینز تۆمار كراوه، له لایه‌ن پۆلیسی نیویۆرك بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا كچێك پێشان ده‌دات كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت بڕواته ژووره‌وه، به‌ڵام پیاوێك دێته لای و ده‌یه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر.
پۆلیسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه، ویستوویه‌تی بڕواته‌وه ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی و كاته‌كه‌ش له ده‌وروبه‌ری چواری به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه، هیچ شتێكیش له‌باره‌ی ناسنامه‌ی پیاوه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌بووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌و كچه پێشان ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه به‌ره‌وڕووی دێت، ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌كات و خۆی له كرده‌وه قێزهونهكه ده‌پارێزێت و خۆی ڕزگار ده‌كات.