زۆرجار له بازاڕ مۆزی ته‌واو پێگه‌یشتوو نییه و ناچاری مۆزی سه‌وز و سه‌وزباو بكڕی، كه هه‌مووان ده‌زانن هێشتا به ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتووه، به چاوه‌ڕێكردنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مۆزه‌كه زه‌رده ده‌بێ و پێ ده‌گات، به‌ڵام پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مۆزی سه‌وز زۆر به‌سوودتر و باشتره له مۆزی ته‌واو پێگه‌یشتوو.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان،
مۆزی سه‌وز و ته‌واو پێنه‌گه‌یشتوو، خواردنی هاوشێوه‌ی مۆزی پێگه‌یشتوو زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی ئازاری سكتان ده‌كات، به‌ڵام پێویسته به شێواز و جۆری تر بیخۆن و به‌كاری بهێنن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، مۆزی سه‌وز به به‌راورد له‌گه‌ڵ مۆزی ته‌واو پێگه‌یشتووی زه‌رد، جیاوازیان زۆره و ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و ڤیتامین D و ڕیشاڵی تێدایه، به‌وهۆیه‌وه بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره زۆر به سووده و پزیشكان ده‌لێن، تووشارانی ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر گرنگه به به‌رده‌وامی ڕۆژانه مۆزێكی سه‌وز و ته‌واو پێنه‌گه‌یشتوو بخۆن.
وه‌ك باسمان كرد، مۆزی سه‌وز خواردنی زۆر باش نییه و ده‌بێته هۆی ئازاری سك، به‌ڵام پزیشكان ده‌لێن، پێویسته به شیوه‌ی تر ئاماده‌ی بكه‌ن، به تایبه‌تی له ڕێی سووركردنه‌وه‌ی له ڕۆن، هاوشێوه‌ی فنگه‌ری په‌تاته بیخه‌نه ناو تاوه‌یه‌كی پڕ له ڕۆنه‌وه و سووری بكه‌نه‌وه و بیخۆن، به‌مه‌یش ته‌واوی سووده‌كانیتان پێ ده‌گات.