ماوه‌یه‌كه كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕووت و ده‌ركه‌وتنی به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له پێگه هونه‌رییه‌كانی ئیسنتاگرام پێیان وایه كریستاڵ بۆ زۆربوونی فۆلۆوه‌رس ئه‌م كاره ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كچه گۆرانیبێژه وێنه‌یه‌كی كۆنی تایبه‌ت به‌خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری بڵاو كردووه‌ته‌وه، وێنه‌كه به‌هۆی ورووژێنه‌رییه‌وه رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر كراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م ستایله نوێیه‌یان پێ جوان نییه و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گرتووه كه "بۆچی ئه‌وه‌نده جه‌سته‌ی ڕووت ده‌ركه‌وتووه"، هه‌وادارێكی به‌ناوی كارزان كه یه‌كێكی له قوتابییانی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه نووسیویه‌تی: "كریستاڵ جه‌سته‌ی نمایش ده‌كات".
كریستاڵ له چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه) بڵاو كرده‌وه.
كریستاڵ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له گۆرانیگوتن ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر به گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وته‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.