یه‌كێك له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین جۆری یاری كه تائێسته ئه‌نجام درابێت یاری تێنسی سه‌ر باڵی فڕۆكه‌یه كه له به‌رزی هه‌زار مه‌تر ئه‌نجام درا له‌نێوان دوو یاریزانی ئه‌فسانه‌ی ئه‌وكاته.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
airspacemag" كه تێیدا باس له دیارده‌یه‌كی سه‌یر ده‌كات كه له یه‌كێك له یارییه به‌ناوبانگه‌كاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوو یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ناوی "گلادیس ڕۆی" و "ئیڤان ئینگه‌ر" له ئایاری ساڵی 1925 یارییه‌كی زۆر سه‌ركه‌شانه‌یان ئه‌نجام داوه كه ئه‌وه‌یش تێنسه له‌سه‌ر باڵی فرۆكه له به‌رزی هه‌زار مه‌تر.
كه ئه‌م یارییه‌ش یه‌كێك له ترسناكترین یاریه‌كان كه تائێسته ئه‌نجام درابێت، دوو یاریزانه‌كه به‌بێ ترس له‌سه‌ر باڵی فڕۆكه‌یه‌ك یاری تێنیسیان ئه‌نجام دا و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م فرۆكه‌یه به‌خێراییه‌كی زۆریش ده‌ڕۆی به‌ڵام ئه‌م دوو یاریزانه به‌بێ هیچ ترسێك یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی "گلادیس رۆی" كۆتایی هات.
ئه‌م دیارده‌یه تائێسته‌یش خه‌ڵك پێی سه‌رسامه كه چۆن له‌و كاته‌دا ئه‌م بیرۆكه‌یان بۆ هاتووه و توانیویانه یارییه‌كه به سه‌لامه‌تی ته‌واو بكه‌ن، له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌مه‌یش درده‌كه‌وێته كه وێنه‌یه‌كی ئه‌م دوو یاریزانه گیراوه له‌كاتی یارییه‌كه‌یاندا و بوو به یه‌كێك له وێنه سه‌رسامكه‌ره‌كانی دنیا.