پۆلیسه‌كانى كۆریای باشوور ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كی وڵاته‌كه‌یان گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی نقوم بوویان دۆزیوه‌ته‌وه كه به ده‌یان ملیار دۆلار و زێڕی تێدابووه و شاردوویانه‌ته‌وه.
پێگه‌ی
CNN ئاشكرای كرد، له مانگی ڕابردوو كۆمپانیای شینێل سه‌رنجی میدیاكان و وڵاتانی دنیایان بۆخۆیان ڕ‌اكێشا دوای ئه‌وه‌ی ڕایان گه‌یاند كه‌شتییه‌كی نقووم بوویان دۆزیوه‌ته‌وه كه به بڕی ده‌یان ملیار دۆلار زێڕ و خشڵی تێدابووه.
جۆری كه‌شتییه‌كه جه‌نگییه و ناوی دیمتری دۆنسكۆییه، كه له ساڵی 1905 له ئه‌نجامی جه‌نگی توشیمای نێوان كۆریای باشوور و ژاپۆن نقوم بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستییه ئه‌م هه‌واڵه بوونی نه‌بووه و كۆمپانیاكه له‌خۆیه‌وه دروستی كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بڕی ئه‌و زێڕ و خشڵه‌ی له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بووه و به 125 ملیار دۆلار خه‌ملێنراوه، به‌ڵام له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كۆمپانیه‌كه بڕه‌كه‌ی بۆ 8.9 ملیار دۆلار كه‌م كردبووه‌وه، ئه‌مه‌یش گومانی لای پۆلیس دروست كردووه و فه‌رمانی گرتنی بۆ به‌رپرسانی كۆمپانیه‌كه ده‌ركرا به تۆمه‌تی دزی و فێڵ كردن.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه كرا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كۆمپانیاكه بوونی نه‌ما و به‌رپرسانیشی وڵاتیان جێهێشت.
دواتر ده‌ركه‌وتووه كاری ئه‌م كۆمپانیایه ته‌نیا دروستكردنی خه‌یاڵه لای گه‌لی كۆری و ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری درۆ و ناڕاسته بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت وڵاته‌كه‌یان سه‌رقاڵ بكه‌ن و كامێرا‌كان سه‌رنجیان بخرێته سه‌ر ئه‌م گرووپه و ڕووداوه‌كه.