خانمە ڕاگه‌یاندكار "سنوور ئالانی" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام، دوو وێنه‌ی نوێى خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به جلێكى كوردییه‌وه وێنه‌كانى گرتووه و هه‌واداره كچه‌كانى داواى لێ ده‌كه‌ن زیاتر جلى كوردى بپۆشێت.
سنوور ئالانى له‌سه‌ر وێنه‌كانى نووسیوویه‌تى: "ڕێگە مەدەن کەس ژیانتان بگۆڕێت بە ویستی خۆی"، هه‌وادارێكى به هناوى ژاڵه سیروان بۆى نووسیوه: "خودى خۆت ئه‌م ئه‌زموونه‌ت تاقى كردووه‌ته‌وه وا ئێمه ئامۆژگارى ده‌كه‌یت".
سنوور ئالانى لە ماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەری جوانکاری لووتی ئەنجامداوە و هەوادارانی باس لەوە دەکەن کە لەدوای نەشتەرگەرییەکە جوانتر بووە.
سنوور هاوسه‌ری (سه‌رتیپ به‌ختیار)ه و هه‌ردووكیان ساڵانێكه وه‌ك ڕاگه‌یاندكار كار ده‌كه‌ن و ئێسته كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات نیوز)ن و خاوه‌نی كچێکن، زوو زوو وێنه‌یه‌كی جیاوازی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببن به جێی باسی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان، سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە.