دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای ئه‌سووس هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌خسته بازاڕه‌وه، له‌م مانگه‌دا مۆبایلێكی به‌رهه‌م هێناوه كه هێزێكی زۆری هه‌یه و ڕامی شه‌ش گێگابایت ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی ئه‌سووس ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی روون كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، كۆمپانای ئه‌سووس له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی زۆر به‌هێزی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "ZenFone Max Por M1"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه ئه‌م مۆبایله له‌كاتی به‌كارهێناندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه و جام نابێت، ئه‌مه‌یش وای كردووه به یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كان دابنرێت.
ئه‌سووس له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 5.99 ئینجه له‌گه‌ڵ روونی 1080 به 2160 پیكسڵ، هه‌روه‌ها به‌هێزترین پاتری بۆ دانراوه كه 5000 میلی ئه‌مپێره و پڕۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 ئینجه و ڕامیشی شه‌ش گێگابایته، ئه‌مه‌یش وای كردووه مۆبایلێكی زۆر به‌هێزبێت و ڕكابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كانی دنیا بێت.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.