ریال سێ یاریزانی بۆ جێگرەوەی مۆدریچ دیاری كردووە

:: AM:09:40:08/08/2018 ‌

پێدەچێ چیرۆكی لوكا مۆدریچی ئەستێرەی كڕواتی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەیشتبێتە كۆتایی دوای ئەوەی یاریزانەكە سەرجەم دەستكەوتەكانی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێنا.

مۆدریچ /32 ساڵ/ دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو لە خولێكی تری ئەوروپا تاقیكردنەوە بكات و ناسناو بەدەستبێنێ، ئێستاش تاڕادەیەكی زۆر لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیك بووەتەوە.

ماڵپەڕی (سپۆڕت)ی فڕەنسی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دڵنیابوونەتەوە ناتوانن تا سەر بەرگری لە مانەوەی مۆدریچ بكەن و رۆیشتنی بۆتە كارێكی مسۆگەر، لەبەر ئەمە ئێستا بەدوای جێگرەوەی دەگەڕێن كە وەرزی داهاتوو لە تیپەكەیاندا یاری پێ بكەن.

بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی یانەكە سێ ئەستێرەیان دیاری كردووە، یەكەمیان میرالیم بیانیچ /28 ساڵ/ی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵییە، بۆ ئەمەش یانەی شاهانە ئامادەیە بڕی 70 تا 100 میۆن یۆرۆ لە پێناو ئەم ئەستێرە بۆسنییە خەرج بكات.

بژاردەی دووەم برێتییە لە سێرجی ساڤیچ /23 ساڵ/ی ئەستێرەی یانەی لازیۆی ئیتاڵی كە ئامانجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپاشە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش نرخی ئەم ئەستێرەیە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە.

جێگرەوەی سێیەمی رۆیشتنی مۆدریچ برێتییە لە ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیتاڵی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی ماركۆ ڤیراتی /25 ساڵ/ كە نرخی لە بازاڕ بە 70 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.
 
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م