له 28ـى ئادارى ساڵى 2017 عه‌لوه‌ى نوێ له هه‌ولێر كرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته به‌شى زۆرى جووتیاران و خاوه‌نى هۆڵه‌كانى عه‌لوه‌ى كۆن، ئاماده نین بچنه عه‌لوه نوێیه‌كه و كۆمه‌ڵێك هۆكارى جیاوازییان هه‌یه.
موحسین مه‌لا عه‌زیز خاوه‌نى كۆگه‌یه‌كى میوه‌یه له عه‌لوه‌ى كۆنى هه‌ولێر و ده‌ڵێ، عه‌لوه‌ى نوێ زۆر مۆدێرنه و هه‌ولێر پێویستى پێیه‌تى، به‌ڵام دروستكردنى له ته‌نیشتی عه‌لوه‌ى كۆن خۆى كێشه‌یه.
ئه‌و خاوه‌ن كۆگه‌یه، بۆ "وشه" گوتى، عه‌لوه‌ى كۆن كێشه‌ى زۆرى هه‌یه، هیچ مه‌رجێكى سه‌لامه‌تیى تێدا نییه، به‌ڵام عه‌لوه نوێیه‌كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى هه‌یه، ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌شێك له خاوه‌ن كۆگه‌كان بۆ ئه‌و عه‌لوه‌یه ئه‌گه‌ر نرخى ساڵانه‌ى هه‌رزان بێ یان شیاو بێت.
موحسین ددان به‌وه‌شدا ده‌نێ كه له عه‌لوه‌ى كۆن كاركردن خۆشییه‌كى زۆرى تێدایه له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى جووتیاره كۆنه‌كان ئاماده نین بچن بۆ ئه‌و عه‌لوه نوێییه و دڵییان به‌و عه‌لوه كۆنه ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ره‌جه‌ب حاجى عه‌زیز له ئه‌نجوومه‌نى عه‌لوه‌ى كۆنى هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام ده‌بن له شوێنی خۆیان و بۆ ئه‌وه‌یش گرێبه‌ستى درێژخانیان له‌گه‌ڵ شاره‌وانى هه‌یه. حاجی بۆ "وشه" گوتى، "له كاتێكدا ماوه‌ى سێ ساڵ بوو ئه‌و عه‌لوه نوێیه كاری تێدا ده‌كرا، گرێبه‌سته‌كانی ئێمه تا ساڵى 2038 نوێ كرایه‌وه، بۆیه ئێسته ئاماده نین شوێنهكانمان جێ بهێڵین و له كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عه‌لوه‌ى كۆنى هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی گوت كه بڕیاره عه‌لوه‌ى نوێى هه‌ولێر سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانى دابین بكات، به‌ڵام عه‌لوه‌ى كۆن متمانه‌ى جووتیار و بازرگان هه‌یه و گرنگییه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه هی شاره‌وانییه و نوێیه‌كه هی كه‌رتی تایبه‌ته.
له به‌رانبه‌ردا به‌در ئیسماعیل خاوه‌نى پڕۆژه‌ى عه‌لوه‌ى نوێى هه‌ولێر، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه عه‌لوه‌كه‌یان ئێسته خه‌ریكى ڕاكێشانى بازرگان و جووتیارانه بۆ ناو خۆی. بۆ ئه‌وه ئه‌مساڵ گۆڕه‌پانى شووتی فرۆشانمان كرده‌وه.
به‌در بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عه‌لوه‌ى نوێ هیچ كێشه‌یه‌كى نییه له‌گه‌ڵ عه‌لوه‌ى كۆن، ئه‌وه كێبه‌ركێى بازاڕه، ئێمه ده‌مانه‌وێ زۆرترین بازرگان و جووتیار بۆ ناو عهلوهكهمان بگوازینه‌وه و ئێسته‌ش هه‌ندێك له كۆگه‌كان كراونه‌ته‌وه.
خاوه‌نى پڕۆژه‌ى عه‌لوه‌ى نوێى هه‌ولێر زیاتر گوتی، "ئه‌و عه‌لوه‌یه زۆر مۆدێرنه و له پێنج هۆڵی گه‌وره پێكدێت كه تایبه‌تن به فرۆشتنی سه‌وزه و میوه و 188 دووكانی تێدا دروست كراوه، له به‌رانبه‌ر هۆڵهكانیش 400 دووكان دروست كراون بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی خۆراك، هاوكات هۆڵه‌كان ده‌ور دراون به چه‌ند ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ك كه توانای هه‌ڵگرتنی ٢٧ هه‌زار تۆن سه‌وزه و میوه‌یان هه‌یه".
"له عه‌لوه‌ى نوێ گرێبه‌ست بۆ یه‌ك ساڵه و به‌پێى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بازرگان و جووتیار ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌پێی پلانی پڕۆژه‌كه، به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ته‌واو بووه و ئێسته قۆناغی سێیه‌م كه بریتییه له فراوانكردنی ساردكه‌ره‌وه‌كان ده‌ستی پێ كردووه" به‌در واى گوت.
له به‌رانبه‌ردا غه‌ریب پێنجوێنى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ عه‌لوه‌ى كۆن ز نوێى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌تگوزارى دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه هه‌ردوو پڕۆژه‌كه له ته‌نیشتی یه‌كتر دروست كراون، هۆى كێشه‌ى سه‌ره‌كیى ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه، چونكه ده‌بوو یه‌كێكیان له لایه‌كی تر‌ى هه‌ولێر دروست بكرایه بۆ ئه‌وه‌ى جووتیار لێی سوودمه‌ند بن.
عه‌لوه‌ى كۆن و پڕۆژه‌ی عه‌لوه‌ی نوێی هه‌ولێر، ده‌كه‌ونه سه‌ر رێی هه‌ولێر – گوێڕ و له‌سه‌ر رووبه‌ڕی ٢٠٠ دۆنم زه‌وی دروست كراون.