میدیا ناوخۆیییه‌كان ڕایان گه‌یاند، به‌رپرسانی عێراق و توركیا له گفتوگۆدان بۆ دانانی پلانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری له نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
sputnikی ڕووسی، به‌رپرسانی به‌غدا و ئه‌نكه‌ره پلانێكی نوێ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی تری سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، بابه‌ته‌كه له كاتێكدا باس كراوه كه كازم عيقابى سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فاتیح یه‌ڵدز باڵوێزی توركیا له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و تێیدا پلانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییهكهیان تاوتوێ كردووه.
بڕیاره له مانگی سێپتێمبه‌ری داهاتوو شاره‌زایان بۆ ناوچه‌كه بنێرن و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته بكه‌ن و زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام زانیاری زیاتر له‌باره‌ی شوێن و كاته‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات به‌غدا و ئه‌نكه‌ره هیواخوازن هاوێشتنی هه‌نگاوێكی وا پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه به‌ره‌وپێش ببات و بازرگانی نێوانیان به‌هێزتر بێت.