تیمێكى پۆلیسى عێراق، سه‌یرترین شێوازى دزینى نه‌وتیان ئاشكرا كرد كه بریتییه له دزینى نه‌وت له پاڵاوگه‌ى دۆره‌ى باشوورى به‌غدا به‌هۆى بۆڕیی لاستیكى ماڵانه‌وه.
مالیك عه‌بدولڕه‌زا به‌رپرسى پۆلیسى نه‌وت له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى
كه‌ناڵى سۆمه‌ریه نیوز ئاشكراى كردووه، هێزه‌كانى پۆلیسى وزه ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵێكدا گرتووه كه سه‌یرترین شێوازى دزینى نه‌وتى تێدا ئه‌نجام دراوه.
وه‌ك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت له‌ناو ماڵه‌كه، به سۆنده و بۆڕیى لاستیكى نه‌وت له‌و بۆڕییانهى ده‌رهێنراوه كه بۆ پاڵاوگه‌ى دۆره ده‌چێت، دواتریش له‌ناو ماڵه‌كه‌وه نه‌وت به‌قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس گوتوویه‌تى، باندێكى دزینى نه‌وت ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه، تا ئێسته ته‌نیا یه‌ك له تاوانباره‌كان گیراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بانده جۆرى نه‌وتى خاوییان له بۆڕییه‌كان دزیوه.
به هۆى گه‌نده‌ڵى و دهستڕۆیشتوویى حزبه‌كان و بوونى گرووپى چه‌كدارى و مافیا، رۆژانه له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق نه‌وت ده‌دزرێ.
هه‌رچه‌نده له میدیاكانى ئه‌م وڵاته ئاشكرا ده‌كرێن، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵى ئه‌م دیارده‌یه بكات.