ده‌رهێنه‌رێكی كورد، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خیانه‌ته‌كه‌ی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕووداوه‌كانی دوایی له فیلمێكدا كورت كرده‌وه و به‌منزیكانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
"سۆران ئیبراهیم" ده‌رهێنه‌ری كورد، فیلمێكی سینه‌مایی له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕووداوه‌كانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رهه‌م هێناوه، له فیلمه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی داگیركردنی كه‌ركووكیش زۆر به زه‌قی ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر ئه‌مڕۆ به "وشه"ی گوت: "ستافێكی پڕۆفیشناڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شدارییان له‌م فیلمه كردووه، به كامێرای پێشكه‌وتوو كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت، پشتیش به ته‌كنیكی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنان ده‌به‌سترێت كه كوردستان24 سپۆنسه‌ریان كردووه".
"هه‌وا فرۆش" ناوی ئه‌و فیلمه سینهمایییهیه كه ده‌ست به كاره‌كانی كراوه و به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار نمایش ده‌كرێت، دواتریش له فێستیڤاڵ و بۆنه تایبه‌ته‌كاندا دووباره نمایش ده‌كرێته‌وه.
ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕووداوی دڵته‌زێن و ناخۆشن لای ته‌واوی هاووڵاتییان و هونه‌رمه‌ندانی كورد، بۆیه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له ڕێی خۆیانه‌وه ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌سته خهمبارهكهیان كردووه و پۆست، ڤیدیۆ، كلیپ و فیلمی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن، چه‌ند كتێب و وتارێكیشی له‌سه‌ر نووسراوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی