ئەم خۆراكانە بەیانیان بخۆیت..كێشت زیاد دەكات

:: PM:01:24:08/08/2018 ‌
نانی بەیانی گرنگترین ژەمە بە درێژایی ڕۆژ، ئەوەی كە دەیخۆیت پێویستە ببێت بە وزە بۆ لەشت، خوارنی بەیانیان پێوەست نییە بە دابەزاندنی كێشی لەشەوە، ڕەنگە هەندێك خواردن یان خواردنەوە هەبێت كە لە بەیانیاندا دەخورێت، ببێتە هۆی زیاد بوونی كێش و دروستبوونی چەوری نەك بەخشینی وزە بە لەش، ئەمانە هەندێكن لەو خواردنەوانەی كە دەبنە هۆی زیاد بوونی كێشی لەش و چەوری.

یەكەم: ماستی پڕ لە چەوری، ماست یەكێكە لە خواردنە دروستەكان بۆ لەش، زۆركات لەبری ژەمەكان دەخورێت، خواردنی ماست لە بەیانیاندا نەریتێكی كۆنە و بڕێكی زۆر كالۆری و شەكر و چەوری بۆ لەش زیاد دەكات بۆ لەش. تەنیا بە خواردنی یەك ژەم ماست نزیكەی 200 كالۆری لە لەشدا زیاد دەبێ، باشترین جۆری ماست كە پێویستە بۆ لەش ماستی یۆنانییە، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتین بە لەش دەدات.

دووەم: شەربەتی مۆز یان شیرومۆز، مۆز پڕە لە كالیسیۆم و پۆتاسیۆم، بە سەرچاوەیەكی باشی خۆراكی دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەیش بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە كە دەگاتە 100 كالۆری یان زیاتر، باشترە بەیانیان نەخورێتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

سێیەم: قاوە، باشترین كرداری دابەزاندنی كێشی لەش و خێراكردنی میتابۆلیزمی لەش دادەنرێ، بەڵام ئەو كەسانەی كە بەهۆی حەپ و دەرمانەوە كێشی لەشیان كەم دەكەنەوە ئەگەر قاوە بخۆنەوە بۆ ئەوەی كێشیان كەمتر ببێتەوە ئەوا هیچ كاریگەریەكی دروستی نییە، چونكە خواردنەوەی قاوە لەم كاتەدا بڕێكی زۆر كالۆری بە لەش دەدات كە دەگاتە 200 كالۆری زیاتر.

چوارەم: شیری چوكلێت، چوكلێت تامێكی تایبەتی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوا دەبێت لە خواردنی دوور بیت، چونكە خواردنەوەی شیری چوكلێت بڕێكی زیاتر كالۆری تێدایە لە شیری ئاسایی و پێكهاتەی خۆراكی كەمترە، تەنیا لە یەك كوپدا زیاتر لە 200 بۆ 250 كالۆری تێدایە، لەگەڵ پێنج گرام چەوری ناتێر بەشێوەیەكی خێراتر دەبێتە هۆی زیاد بونی كێش و چەوری.


وشە - ئاوات ئازاد