چای توێكڵی مۆز چیتان بەسەر دێنێت

:: PM:01:36:08/08/2018 ‌
خواردنەوەی چای مۆز سوودی یەك مۆزی تەواوی هەیە، بەپێی پێكهاتەی تەندروستی توێكڵی مۆز بەهەمانشێوەی بەشی ناوەوەی گرنگە، چونكە بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە لەگەڵ مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6, B12. .

توێكڵی مۆز هەروەك پێكهاتەیەكی بێكەڵك سەیر دەكرێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەسوودە، چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ وە زۆرترین سوودی مۆز بەهۆی ئەو ڤیتامینانەیە كە تێیدایە لەگەڵ مەنگەنیز و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، بەڵام توێكڵی مۆز راستەوخۆ ناخورێت، چونكە زەحمەتە بۆ هەرسكردن و جوینی زیاتر دەوێت لە میوەكانی تر.

كاتێك توێكڵی مۆز گەرم دەكرێت نەرم دەبێتەوە و ئەو جیڕیەیی لەدەست دەدات وە ئاسان دەبێت بۆ هەرسكردن و جووین.
سوودە تەندروستییەكانی چایی مۆز.ی
1: خەمۆكی و فشار كەم دەكاتەوە، چای مۆز دۆپامین و سەرەوتەنین تێدایە كە دوو ئەنزیمن یارمەتی رێكخستی فشار و میزاجی لەش دەدەن.
2: تەندروستی چاو، كارۆتەنۆیدسەكان وەكو( زیكسانتهین و لوتەین) لە چای مۆزدا هەن كە پارێزگاری لەخانەكان دەكەن و زیانی ئۆكساندن كەم دەكەنەوە لەگەڵ زیانی تیشكی سەرووەنەوشەیی و تیشكەكانی تر كە زیان بەچاو دەگەیەنن.
3: یارمەتی هەرسكردن دەدات، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم كاری ماسولكەكان باشتر دەكەن بەتایبەتی كۆئەندامی هەرس.هەروەها، ڕێگە لە قەبزی دەگرێت، لەگەڵَ ژانكردن، ئاوسان و باشتركردنی چالاكی ریخۆڵەكان.
4: تەندروستی دڵ، خواردنەوەی چای مۆز گرنكە بۆ باشتركردنی سوڕی خوێن بە درێژایی لەش، بەهۆی بوونی ڕیشاڵی تواوە تێیدا ڕێ لە بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەگرێت لەخوێنبەرەكاندا، هەروەها كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی پەستانی خوێن بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە كە كاریگەری سۆدیۆم كەم دەكاتەوە.

چۆن چای مۆز ئامادە دەكرێت:
پێكهاتەكان
یەك مۆزی پێگەیشتوو.
یەك لیتر ئاو.
كەمێك دارچین.
ئامادەكردنی:
ئاوەكە بكوڵێنە، دواتر هەردوو كۆتایی مۆزەكە ببڕە و پاشان بیكە ئاوە كوڵاوەكەوە. بەهێواشی بۆ ماوەی 10 خولەك بیكوڵێنە، كە كوڵا بیپاڵێوە تا ئاوەكەی جیا دەبێتەوە و بیكە كوپێكەوە و كەمێك دارچینی بۆ زیاد بكە بۆ تام و دواتر بیخۆرەوە.


وشە - ئاوات ئازاد