ره‌نجده‌ر جه‌بار كه‌لار له ماوه‌یه‌كى كورتدا سێ رۆمانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و تا ئێسته دووانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و یه‌كێكى تریشى له‌ژێر چاپدایه، ئه‌و له دیمانه‌یه‌كى كورتی "وشه"دا، باس له گرینگى وه‌رگێڕانى رۆمان ده‌كات بۆ زمانى كوردى و ده‌ڵێ، "كاتێ ڕۆمانێك دێته وه‌رگێڕان بۆ زمانی دووه‌م، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته موڵكی كتێبخانه‌ی ئه‌و زمانه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌و زمانه و زیادبوونی هه‌گبه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی".
له ماوه‌ی رابردوودا دوو كتێبت بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌ردووكیان رۆمانن و له‌باره‌ی عێراقه‌وه نووسراون، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت سه‌ره‌تا بپرسین بۆچی ئه‌م رۆمانانه، چ هۆكارێك هه‌بوون وات لێ بكه‌ن ده‌ست بۆ وه‌رگێڕانیان ببه‌ی؟
پێم وایه هه‌ردوو ڕۆمانه‌كه له ئاستێكی ئه‌ده‌بی باڵادان و نووسه‌ره‌كانیان دوو نووسه‌ری به‌توانان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له دنیای ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیدا پێگه‌ی خۆیان هه‌یه. ئه‌و دوو ڕۆمانه هه‌رچه‌نده یه‌كه‌میان مێژووی ڕووداوه‌كانی باس له ساڵانی هه‌شتاكان و دووه‌م له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ست پێ ده‌كات تا ساڵی ٢٠٠٦، به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستبوونی ڕووداوه‌كانی ئه‌و دوو ڕۆمانه، تا ئێسته‌ش بوونیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كورتیش بێت، ده‌مانه‌وێ باس له ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كان بكه‌یت؟
ڕۆمانی یه‌كه‌م (كوشتن له به‌غداد) هی نووسه‌ر سینان ئه‌نتۆن، باس له ژیان و گوزه‌رانی گه‌نج ده‌كات له سایه‌ی ڕژێمی به‌عس له ساڵانی جه‌نگی عێراق- ئێران و ژیان له سایه‌ی سیسته‌می دیكتاتۆری و كپكردنی هه‌موو جۆره ده‌نگێكی ناڕه‌زایی و توندوتیژیی گرتووخانه‌كان له ڕێی خوێندكارێكی زانكۆ به ناوی فورات ده‌گێڕێته‌وه. نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا بۆ داڕشتنی كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی دانانی خاڵ و بۆر، بۆ پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی.
ڕۆمانی دووه‌م (باخچه‌كانی سه‌رۆك) باس له ناسۆری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی عێراق و سیسته‌می دیكتاتۆری و خۆشه‌ویستی و جه‌نگ و كوشتن و ماڵوێرانی و دیلی و خیانه‌ت و فریودان و نادادی له ڕێی سێ كه‌سایه‌تیی سه‌ره‌كی عه‌بدوڵای كافكا و ئیبراهیمی قسمه‌ت و تاریقی سه‌رسام ده‌گێڕێته‌وه.
پێم خۆشه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆمانی یه‌كه‌م به ناوی كوشتن له به‌غداد (خاڵڕێژی)، له چاپی عه‌ره‌بیدا ناوی (إعجام)ـه، ئه‌مه‌ش كتومت له كوردیدا به مانای خاڵڕێژی دێت. من پێم وابوو ئه‌م ناوه كوردییه ڕه‌نگه تا ئاستێك وه‌ك ناوی ڕۆمان ده‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵكو زیاتر له ناونیشانی بابه‌تێكی ڕێزمانی ده‌چێت. بۆیه ناوه‌كه‌م كرد به كوشتن له به‌غداد، به‌ڵام ناوه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی (خاڵڕێژی)م هه‌ر هێشته‌وه.
تۆ وه‌ك وه‌رگێڕێكى گه‌نج، ئایا ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ وه‌رگێڕێكی سه‌ركه‌وتوو پێویستن چییه، تۆ چه‌ندی له خۆتدا به‌دی ده‌كه‌ی؟
گرنگه وه‌رگێڕ شاره‌زایی باشی له‌و زمانانه هه‌بێت كه ده‌قه‌كان له نێوانیاندا ده‌گوێزێته‌وه، نه‌ك ته‌نیا زانینی زمانه‌كه، به‌ڵكو پێم وایه پێویسته له ڕووی ڕێزمانیشه‌وه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و زمانانه هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت له كاتی گۆڕینی ده‌قه‌كان به‌جۆرێك دایڕێژێته‌وه خوێنه‌ر تووشی بێزاری نه‌بێت و وا هه‌ست بكات ئه‌م ده‌قه هه‌ر به زمانی دووه‌م و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه نووسراوه كه ئه‌مه زمانی دایكیه‌تی. وای ده‌بینم ئاستی كاره‌كانم ده‌ریده‌خه‌ن وه‌ك وه‌رگێڕ چه‌ند له‌و مه‌رجانه‌م تێدایه، ئه‌وه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت بڕیاری لێ بدات.
به حوكمى ئه‌وه‌ى تۆ تا ئێسته سێ رۆمانت وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردی، هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن به‌مدواییه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه وه‌رگێڕانی رۆمان كارێكی پێویست نییه، به‌ڵكو پێویست ده‌كات له بواره زانستییه‌كانی تردا وه‌رگێڕان بكرێت، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دایت؟
هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه بۆچوونێكی ورد نییه، ڕۆمان به‌شێكه له ئه‌ده‌بیاتی گه‌لان، كاتێك ڕۆمانێك دێته وه‌رگێڕان بۆ زمانی دووه‌م، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته موڵكی كتێبخانه‌ی ئه‌و زمانه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌و زمانه و زیادبوونی هه‌گبه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی. ئه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه ڕه‌نگه له گرنگی ڕۆمان تێنه‌گه‌یشتبن.
تۆ له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕان ده‌كه‌یت، ئایا ئه‌م زمانه به كۆششی كه‌سی فێری بوویت، یا به ئه‌كادیمی له په‌یمانگه و كۆلیژ خوێندووته؟
به‌هۆی خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م زمانه و هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی خۆم فێری عه‌ره‌بی بووم. له هیچ ناوه‌ندێكی زانستی پسپۆڕ ئه‌و زمانه‌م نه‌خوێندووه.
ئێسته رۆژانه كتێبێكی زۆر بڵاو ده‌كرێنه‌وه، چه‌ند هۆكاری هانده‌ر له ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان ده‌دۆزیته‌وه كه وات لێ بكه‌ن له كاره‌كانت به‌رده‌وام بیت، یان با بڵێین هۆكاری ساردبوونه‌وه‌ت چییه؟
هه‌رچه‌نده بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب جێی دڵخۆشییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه به‌شێكی به‌رچاو له‌و كتێبانه به هیچ فلته‌رێكدا تێناپه‌ڕن، ڕاسته‌وخۆ له ژێر ده‌ستی نووسه‌ره‌وه ده‌چێته ژێر چاپ. ئه‌وه‌ش وا ده‌كات خوێنه‌ر بتۆرێنێت و كاره باشه‌كان به پێگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌رنه‌كه‌ون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ن به رژدی و به په‌رۆشه‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی ئه‌و كاره باشانه ده‌بنه هانده‌رم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بم.
زۆر له نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌یه، ئایا تۆش هه‌مان بارودۆخت هه‌یه؟
به‌گشتی ناوه‌نده‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شێك له كاره‌كانیان گرنگیدانه به لایه‌نی دارایی، ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه بۆ به‌رده‌وامبوونیان. هه‌ر ناوه‌ندێكیش ستراتیج و ڕوانگه‌ی خۆی هه‌یه بۆ كاركردن له‌م بواره‌دا. پێم وابێت ئه‌وه هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌یه له تێڕوانینی نێوان نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی چاپدا.
كێ یان چ ده‌زگه‌یه‌ك كتێبه‌كانی بۆ بڵاو كردوویته‌وه؟
ئه‌و دوو كتێبه‌م له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی چوارچرا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
جگه له‌و دوو كتێبه‌ى بڵاو بوونه‌ته‌وه، هیچ كارێكى ترت له به‌رده‌ستدایه؟
ئێسته ڕۆمانێكی ترم ئاماده‌یه بۆ چاپ كه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی پۆكهره و نووسه‌ره‌كه‌ی عێراقی نییه. ڕۆمانه‌كه به ناونیشانى "قه‌دى بامبۆ" له‌لایه‌ن نووسه‌رى لاوى كوێتى سعوود ئهلسنعوسى له ساڵى 2012 نووسراوه و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی بۆكهری جیهانی بۆ ڕۆمانی عه‌ره‌بی له هه‌مان ساڵدا.
نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه پرسی كرێكارانی بیانی له كه‌نداو ده‌خاته ڕوو. ڕووداوه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه له نێوان هه‌ردوو وڵاتی كوێت و فلیپین ده‌گوزه‌رێ. نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕووداوی مێژوویی و سیاسی و ئاینی تۆمار ده‌كات و بابه‌تی ناسنامه و هاووڵاتیبوون له كوێت و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ده‌خاته ڕوو. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه تیشك ده‌خاته سه‌ر تێكه‌ڵاوبوونی ئاین و كولتووری عه‌ره‌بی.