له یه‌كێك له‌كۆنترین په‌رستگه‌كانی شاری قودسی پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین كۆنترین گواره‌ی زێر دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می "هێلنه‌سیته" له سه‌ده سێیه‌می پێش زانییه، بۆیه ئه‌م گواره‌یه به یه‌كێك له كۆنترین گه‌وهه‌ر داده‌نرێت له وڵاتی فه‌ڵه‌ستین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆنترین گواره‌ی زێر ده‌كات كه له یه‌كێك له په‌رستگه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێكردووه، له په‌رستگه‌یه‌كی جووه كۆنه‌كان باشووری چیای "هه‌كیل" له شاری قودسی پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین گواره‌یه‌كی زێر دۆزرایه‌وه كه له سه‌رده‌می "هێلنه‌سیته" له سه‌ده سێیه‌می پێش زانیینه‌وه دورست كراوه كه ئێسته ئه‌م گواره‌یه یه‌كێكه له گه‌وهه‌ره به نرخه‌كانی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین و له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی شاری قودس هه‌ڵگیراوه.
ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووته‌وه كه ئه‌م گواره‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌كێك له ئاژه‌ڵه‌كان كه وه‌ك بزن وایه شێوه‌ی دروست كراوه كه نیشانه‌ی ئازایه‌تی و به‌هێزی شانشینه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گواره زێره‌كه دوو هه‌زار و 200 ساڵ پێش ئێسته دروست كراوه.