دوو برا بەیەكەوە خنكان

:: AM:09:16:09/08/2018 ‌
تیمی ژێر ئاوی شارۆكەی خەبات بڵاوی كردەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ دوو برا بەیەكەوە لەكاتی مەلەكردن لە پڕۆژەی ئاوی خەبات دەخنكێن و دوای 15 خولەك گەڕان تەرمەكانیان دەهێنرێنە دەرەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی ئاب، تیمی ژێر ئاوی خەبات لە هەواڵێكی وێنەیەكی بۆ "وشە" هاتووەتە ناردن و تێیدا هاتووە، لە پڕۆژەی ئاوی خەبات دوو برا كە تەمەنیان لە نێوان 8 تا 10 ساڵانە خنكان.

لە بەشێكی هەواڵەكەدا ئاشكرای كراوە كە خنكاوەكان بەناوەكانی (عەبدولحەكیم لوقمان و وڵات لوقمان) خنكاون.

لەبارەی شوێنی خنكانیان ئاماژە دراوە كە دانیشتووی شارۆكەی خەباتن لە نزیك بورج ئاسیا، لەدوای ئاگەداركردنەوەی بەشی تیمی ژێرئاوی خەبات دەستبەجێ تەرمەكانیان دەرهێنا دوای 15 خولەك.

شارۆكەی خەبات یەكێكە لە شارۆكەكانی پارێزگای هەولێر لە باشـووری كوردستان، ژمارەی دانیشتووانی بە پێی مەزەندەی ساڵی 2018ی دەستەی ئاماری هەرێمدا 117,850 كەس بووە و دەكەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر بەدووری 35 كم  سەر رێی هەولێر ـ مووسڵ.

ئەم شارۆكەیە دەكەوێتە سەر زێی گەورە وە بەناوچەیەكی كشتوكاڵی گرنگ و گەشتیاری ناسراوە، لەبەر ئەوەی گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری هەیە و ناوچەیەكی دارستانی بەرفراوانی لیێیە و سوودی گەشتیاری هەیە، خەڵكێكی زۆریش لە وەرزی هاوین سەردانی دەكەن بەمەبەستی مەلەكردن، ڕووبەری گشـتی شارۆكەكەی 1220 كم2 كە دەكاتە ڕێژەی (7,8%)ی ڕووبەری پارێزگای هەولێر. 



وشە - رامیار جەواد