ریال بەفەرمی گرێبەستی كۆرتوای راگەیاند

:: AM:09:18:09/08/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیكی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی راگەیاند.

یانەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە گرێبەستەكەیان لەگەڵ كۆرتوا بۆ ماوەی شەش ساڵە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنجشەم كۆرتوا لە یانەی شاهانە پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات و دواتریش لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە درێسی یانەكە خۆی نمایشی هەواداران و رۆژنامەنووسان بكات.

یانەی ریال مەدرید هەروەها ئاشكرای كرد كە ماتیۆ كۆڤاسیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی كڕواتیان بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێك داوەتە یانەی چێڵسی.

جێی باسە یانەی چێڵسی لە شوێنی كۆرتوا، دوێنێ چوارشەم بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ كیپا ئەریزابالاگای گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی راگەیاند بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م