فڕەنسییەكان پارەیەكی خەیالی بە راكیتیچ دەدەن

:: AM:10:19:09/08/2018 ‌

دوو گەورە یانەی فڕەنسی ئامادەیی خۆیان پێشانداوە پارەیەكی خەیالی بە گرێبەستی ئیڤان راكیتیچی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی كڕواتی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بدەن.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ ئامادەییان پێشانداوە لەم هاوینەدا رێككەوتن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بكەن سەبارەت بە راكیتیچ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە هەردوو یانەكە ئامادەییان پێشانداوە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی راكیتیچ بدەن بە یانەی بەرشەلۆنە.

گرێبەستەكەی راكیتیچ /30 ساڵ/ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ساڵی 2021 درێژەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەشی بە 125 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.

لە كۆتایشدا رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە دەستبردن بۆ راكیتیچ بڤەیە و بەهیچ شێوەیەك و بەهەر نرخێك ئامادەنین دەستبەرداری بن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م