پێنج فیلمی كوردی به‌شداری له فێستیڤاڵێكی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، شانبه‌شانی فیلمه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان نمایش ده‌كرێن و كێبه‌ركێی خه‌ڵاته دیاریكراوه‌كان ده‌كه‌ن.
فێستیڤاڵی "عیون" له شاری به‌غدا له 13ی ئه‌م مانگه ده‌ست به نمایشكردنی فیلمه‌كانی ده‌كات و تا 16ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له كۆی 29 فیلمی هه‌ڵبژێردراو، 21 فیلمی عێراقی و هه‌شت فیلمی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شدارییان تێدا كردووه، له‌ناو ئه‌و فیلمانه‌شدا پێنج فیلمیان كوردین و به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره كورده‌كانن.
فیلمه‌كانی "شه‌پۆلی ده‌ریا"ی ئه‌میر غلامی، "فڕینی به‌رد"ی هه‌ردی حه‌سه‌ن، "دوا ده‌رگا"ی ئازا یوسف، "نان و دوكه‌ڵ"ی ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان و فیلمی "حه‌یات"ی كاردینا هێمنی ناسراو به كاردینای سپی به‌شدارییان كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه كاردینا به "وشه"ی گوت: "له دوای سێ ڕۆژ نمایشكردنی فیلمه‌كان، له كۆتا ڕۆژدا باشترین فیلمه‌كان دیاری ده‌كرێن و خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه چاوه‌ڕوانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شدار ده‌كه‌ین".
فیلمی حه‌یات له ده‌رهێنانی كاردینیا هێمن ناسراو به كاردینای سپییه، كه هه‌ر خۆی نووسینی سیناریۆكه‌ی ئاماده كردووه و خۆیشی ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێت.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی