نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، عێراق له‌ریزى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین پێشیلكارییان ده‌رهه‌ق به‌منداڵان تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له راپۆرتێكى
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌باره‌ی "منداڵان و ململانێیه چه‌كدارییه‌كان" ئه‌نجام دراوه، هاتووه عێراق و میانمار و كۆنگۆى دیموكرات و باشوورى سوودان و سووریا و یه‌مه‌ن و سۆماڵ، له‌م وڵاتانه‌ن كه زۆرترین پێشێلكاریى ده‌رهه‌ق به‌منداڵان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م وڵاتانه 21 هه‌زار پێشێلكاریى ده‌رهه‌ق به منداڵان كراوه.
له‌وانه حكوومه‌تى عێراق 10 هه‌زار و 36 منداڵى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى ته‌ناهى گرتووه، 12 هه‌زار و 21 منداڵ له باشوورى سوودان چه‌كدار كراون.
له نێجیریا 811 منداڵ كوژراون و هه‌ندێكیشیان وه‌ك بۆمب به‌كار هێنراون. هه‌ر له‌م وڵاته هه‌زار و 900 منداڵ به‌تۆمه‌تى پێوه‌ندى به رێكخراوى تیرۆریستى بۆكۆحرام له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه گیراون.
له سۆماڵ 1600 منداڵ له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى "حه‌ره‌كه شه‌باب" رفێنراون و به‌شێكیان ده‌ستدرێژیى سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر.
راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه، هێزه فه‌رمییه‌كانى حكوومه‌ته‌كانى دنیا له نۆ هه‌زار حاڵه‌تى پێشێلكاریى مافه‌كانى منداڵان به‌رپرسن.
پێشتریش له راپۆرتى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، جیا له‌م وڵاتانه ئاماژه بۆ ئێرانیش كرابوو كه چه‌وسانه‌وه ده‌رهه‌ق به منداڵان ئه‌نجام ده‌دات.