له ئارایشتگه‌یه‌كی ژنان، ژنێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شێوازی چاككردنی برۆی ڕازی نه‌بوو و داوای له كارمه‌نده‌كان كرد بۆی چاك بكه‌ن، بووه شه‌ڕ و یه‌كتریان به‌ر شه‌ق دا.
له سه‌نته‌رێكی جوانكاری و ئارایشتگه‌ی ژنان له بروكلینی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، ژنێك بۆ برۆ چاككردن سه‌ردانی كردبوون، به‌ڵام برۆی به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌چووه‌وه كه ئه‌و داوای كردبوو، بۆیه زۆر تووڕه بوو و گوتی كه پاره نادات.
كارمه‌ندانی ئارایشتگهكهش ئه‌و شته‌یان پێ قبووڵ نه‌كرا، بۆیه كردیانه ده‌مه‌بۆڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، تا وایان لێ هات به دار و كورسی كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و یه‌كتریان به‌ر شه‌ق دا.
ڤیدیۆكانیان له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌نگۆیه‌كی زۆری دروست كردووه.