ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى و دنیا یادى مه‌حموود دهرویشى شاعیرى گه‌وره‌ى عه‌ره‌ب ده‌كرێته‌وه كه یه‌كێك بوو له هاوسۆزهكانى كورد و چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كى به‌ناوبانگى له‌سه‌ر كورد نووسیوه.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى و دنیا یادى كۆچى دوایى مه‌حموود ده‌رویش ده‌كرێته‌وه كه یه‌كێكه له شاعیره به‌ناوبانگه‌كانى عه‌ره‌ب.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به بۆنه‌ى ده‌یه‌م ساڵوه‌گه‌ڕى كۆچى دوایى ئه‌م شاعیره ده‌زگاى ئه‌هرامى میسر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌یى مێژووى بڵاو ده‌كاته‌وه، زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و ماوه‌یه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌رویش له میسر ژیاوه، له چه‌ندان وڵاتى تریش بۆنه‌ى جۆراوجۆر بۆ یادی كۆچى دوایى مه‌حموود ده‌رویش ئه‌نجام ده‌درێن.
مه‌حموود ده‌رویش له 13ى ئادارى ساڵى 1941 له فه‌ڵه‌ستین له‌دایك بووه، زۆربه‌ى ژیانى بهدهربهدهرى و به په‌نابه‌رى به‌سه‌ر بردووه، هه‌رچه‌نده به یه‌كێك له شاعیره گه‌وره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى فه‌ڵه‌ستین ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعره‌كانى پڕن له جوانى، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌سه‌ر ئاستى دنیا وه‌ك شاعیرێكى گه‌وره بناسرێت.
لایه‌نێكى تایبه‌تى مه‌حموود ده‌رویش ئه‌وه‌یه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى داكۆكى له دۆزى كورد كردووه و چه‌ندان شیعرى بۆ كورد نووسیوه كه سه‌داى زۆریان هه‌بووه، به ناوبانگترین قه‌سیده‌ى مه‌حموود درویش كه له‌سه‌ر كوردى نووسیبێت، ئه‌وه‌یان كه پێشكه‌ش به سه‌لیم به‌ره‌كاتى رۆماننووسى به‌ناوبانگى كوردى كردووه.
سه‌لیم به‌ره‌كات و مه‌حموود ده‌رویش پێوه‌ندییه‌كى زۆر به‌هێزیان له نێوان بووه، وێڕاى ئه‌وه‌ش له ناوه‌ڕۆكى شیعره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نیا بۆ سه‌لیم نه‌نووسراوه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كورد نووسراوه.
ئه‌وه‌ى زیاتر جێى سه‌رنج بوو، ئه‌وه‌بوو مه‌حموود له زۆربه‌ى كۆڕه‌كانى له وڵاتانى عه‌ره‌بى، ئه‌م شیعره‌ى ده‌خوێنده‌وه، كه بۆ كوردى نووسیوه، به‌ده‌نگ و شێوازى تایبه‌تى خۆى، وایكرد شیعره‌كه یه‌كێك بێت له شیعره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌ده‌بى نوێى عه‌ره‌بى.
" كورده‌كه هیچى نییه جگه له با" ناونیشانى ئه‌و شیعره‌یه كه بۆ سه‌لیم و كوردى نووسیوه، له به‌شێكى هاتووه:
كاتێك سه‌ردانى كورده‌كه ده‌كه‌م، به‌یانى بیر ده‌كه‌وێته‌وه
به گه‌سكى غوبار له خۆى دوور ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێ "وازم لێ بێنه چیا هه‌ر چیایه".
ڤۆدگایهك ده‌خواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌یاڵى بێلایه‌ن بمێنێته‌وه:
من رێبوارێكم له مهجازمدا، باڵنده لاساره‌كان برایانى ده‌به‌نگن.
دواتر كورده‌كه تاریكى شوناسه‌كه‌ى ده‌ڕوێنێته‌وه و ده‌ڵێ
من... من زمانهكهمم، من له زمانى خۆم دوور خراومه‌ته‌وه.
دڵیشم پشكۆى كورده، به‌سه‌ر چیایه شینهكانهوه.
یان له به‌شێكى تر هاتووه:
كورده‌كان له ئاگرى هه‌قیقه‌ت نزیك ده‌بنه‌وه
دواتر وه‌ك په‌پووله ده‌سووتێن
ئه‌م شیعره‌ى مه‌حموود ده‌رویش یه‌كێكه له‌و شیعرانه‌ى زۆرى له‌سه‌ر نووسراوه، چونكه شێوازى داڕشتنهكهى سه‌رنجڕاكێشه و به‌شێوه‌ى گفتوگۆ نووسراوه كه به‌م شێوه‌یه كۆتایى دێت:
به زمانه‌كه‌ت به‌سه‌ر شوناس زاڵ بوویت.
بهكوردهكهم گوت: به زمان تۆڵه‌ت له نائاماده‌یى كردووه
گوتى: هه‌رگیز به‌ره‌و بیابان ناچم.
گوتم: منیش.. جا سه‌یرى بام كرد
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى شیعره سیاسیه‌كانى مه‌حموود ده‌رویش له دژى ئیسرائیل نووسراوه، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه رێز له ئه‌ده‌بى مه‌حموود ده‌گیرا، ته‌نانه‌ت وێراى چاپككردنى كتێبه‌كانى له ناو ئیسرائیل، چه‌ندان ده‌زگاش پێشتر به‌ناوى ئه‌و كراوه‌ته‌وه.
له ساڵى 2008 له رۆژى نۆى ئاب، مه‌حموود ده‌رویش به نه‌خۆشى دڵ كۆچى دوایى كرد. دواى ئه‌وه‌ى به‌ده‌یان دیوانى شیعرى له‌دواى خۆى جێهێشت. دواى مردنى، ژنێكى لبنانى به‌شێك له یاداشته‌كانى مه‌حموود دهرویشى بڵاو كرده‌وه، به‌ناوى "من كه له ژێره‌وه واژووم كردووه" چاپ كراوه، ئه‌م كتێبه بریتییه له دیمانه‌یه‌كى درێژ له‌باره‌ى ژیانى ده‌رویش، له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى شاعیر دواى مردنى بڵاو كرایه‌وه.
له‌م لینكه‌دا ده‌رویش به‌ده‌نگى خۆى ئه‌و شیعره ده‌خوێنێته‌وه كه بۆ كوردى نووسیوه: