چۆن بە چارەسەری سروشتی نەخۆشییەكان لەناو دەبەیت؟

:: PM:03:10:09/08/2018 ‌

بۆ چاكبوونەوەی لەش لە نەخۆشی پێویست ناكات بەردەوام دەرمان بەكاربهێنرێت، تەنیا پێویستە بزانیت چ كێشەیەكت هەیە و لە ڕێ چارەسەر سروشتییەكان هەوڵی چارەسەركردنی بدەیت، لە خوارەوە چەند چارەسەرێكی سروشتیتان بۆ كۆتاییهێنان بە گرفت و نەخۆشییەكان پێ ئاشنا دەكەین.

یەكەم: سۆدە، یەكێكە لەو پێكهاتانەی لە هەموو چێشتخانەیەكدا هەیە، زۆر گرنگ و بەسوودە بۆ لەش دەتوانرێت بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان و لابردنی بۆنی ناخۆش و تێكەڵكردنی سۆدە لەگەڵ ئاو وادەكات پێست سپی ببێتەوە یان دەتوانرێت بۆ كەمكردنەوەی بۆنی بن باڵ بەكاربهێنرێت.

دووەم: بیبەری سوور، بیبەری سوور وەكو چارەسەرێكی سروشتی بەسوودە، چونكە هەوكردن چارەسەر دەكات و بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە ڕێ لە زیانگەیاندن بەپێست دەگرێت، میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات، ئەمەش وا دەكات بڕێكی زیاتر كالۆری بسوتێنرێت.

سێیەم: لیمۆ، یەكێكی تر لەو چارەسەرە سروشتیانەی یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری لەش دەدات و هەرسكردن باشتر دەكات، هاوكار دەبێ تا لەش پێكهاتەی خۆراكی زیاتر بمژێت، جیا لەوە بەكارهێنانی لیمۆ بۆ پێست زۆر گرنگە، چونكە یارمەتی لابردنی جێی برین دەدات و پێست رووناك دەكاتەوە.

چوارەم: گوێز هیند، خواردنی كەمێك گوێز هیند زۆر سوود بە لەش دەگەیەنێت، زەیتی گوێز هیند یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و  شیری گوێز هیند پێست جوان و گەش دەكاتەوە و ڕێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت.

پێنجەم: زەنجەفیل، پێكهاتەیەكی تری سروشتییە بۆ چەندان نەخۆشی بەكاردەهێنرێت، وەكو ژانەسەر، هێڵنجدان و ئازاری سوڕی مانگانە و تەنانەت گرفتەكانی هەرسیش چارەسەر دەكات.


وشە - ئاوات ئازاد