پیاز دژە بەكتریایەكی بەهێزە و لە زۆر كۆمەڵگا وەك دەرمانێك سەیری دەكرێ، بۆ چارەسەری زۆر گرفت بەكاردەهێنرێت، لە خوارەوە گرنگترین ئەو گرفتە تەندروستییانە و چۆنیەتی چارەسەركردنی لە ڕێی پیازەوە دەخەینە ڕوو.
یەكەم: ڕێ لە هەوكردن دەگرێت، ئەگەر
پیاز وەكو برین پێچ یان بۆ سەر برین و هەڵئاوساوی بەكاربهێنرێت، ئەوا یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات تەنیا پێویستت بە شیر، پیاز و ئاردی سپی دەبێ.
پێویستە شیرەكە بكوڵێنرێت و پاشان تێكەڵ بە ئاردەكەی بكە و دواتر ئەو پیازەی كە دامان نابوو لە ڕندەی بدە و بیخەرە ناو گیراوەكەوە هەتا دەبێت بەگیراوەیەكی تەواو، ئنجا بۆ ئەو شوێنەی بەكاربهێنە كە دەتەوێت و باشترە بپێچرێت، بۆ ئەوەی هەوای بەرنەكەوێت و وشك ببێتەوە.
دووەم: چارەسەری كۆكە دەكات، ئەگەر كۆكەی وشكت هەبوو و هەستت بە ئازاری سنگت كرد ئەوا یەك پیازی گەورە و نیو كەوچكی چا شەكری قاوەیی ئامادە بكە، سەرەتا پیازەكە پاك بكە و بیكە بەدوو كەرتی یەكسانەوە دواتر شەكرەكە بپرژێنە بەسەر ئەو پیازەی كە كەرتت كردووە و بەجێی بهێڵە بۆ سەعاتێك تا شەكرەكە دەتوێتەوە و شیلەیەك دروست دەبێت دواتر رۆژی 2 جار ئەو شیلەیە بخۆ .
سێیەم: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، پیاز یارمەتی كەمكردنەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات، تەنیا بەم رێگایە پێویستە ئامادەبكرێت:
سیر، پیاز، پەتاتە، سركەی سێو ئامادە بكە و ئنجا پەتاتە و پیاز و سیرەكە ورد بكە، هەمووی پێكەوە بكە گۆرەویەكەوە پاشان لە شەودا گۆرەویەكە لەپێ بكە كە هەرسێ پێكهاتەكەی تێدایە، پاشان پارچە پەڕۆیەك بە سركەی سێو تەڕ بكە و قاچی پێ داپۆشە، بەم شێوەیە بەجێی بهێڵە تا هەست بە كەمبوونەوەی پلەی گەرمی لەشت دەكەیت.