دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی میللی "ئارام شه‌یدا" له ئاهه‌نگێكدا گۆرانی لاوه‌ی گۆرانبێژ "كریستاڵ" ده‌ڵێته‌وه، كریستاڵ ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ئارام شه‌یدا ده‌كات و به دز ناوی ده‌بات .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "سڵاو ئازیزان، ئه‌م پۆسته‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌م پۆسته‌م كرد بو ئه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌یج هه‌یه بو لایك و كۆمێنت هه‌زاران درۆ و شتی ناڕاست بڵاو نه‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر حیسابی ئێمه".
زیاتر گوتوویه‌تی، " بینم نوسرا بوو گوایه من ڕه‌خنه‌م له گورانیبێژی میللی ئارام شه‌یدا گرتووه، كه گورانی من وتووته‌وه، منیش ده‌ڵێم ئه‌م قسانه دووره له ڕاستییه‌وه و هه‌ر كه‌سێك گورانی من بڵێته‌وه ئاساییه".
هه‌وادارانی پێیان وایه كریستاڵ ماوه‌یه‌كه بێ به‌رهه‌مه و هیچ كه‌سیش كاری ڕێكلامی ناداتێ ئه‌مه‌یش وای كردووه خۆی به بابه‌تێك ناودار بكاته‌وه.
كریستاڵ له چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه) بڵاو كرده‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.