كۆمپانیای سۆڤلێت له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلیكی كاره‌بایی دروست كرد كه خاوه‌نی هێزێكی یه‌كجار زۆره و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ دانراوه به دیزاینێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه كۆمپانیای شۆڤلێت دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای به‌ناوبانگی شۆڤلێت له‌نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌ناوی "Volt" ه‌وه دروست كرد كه تێیدا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزه‌وه و دیزاینه‌وه به‌شێوازێكی زۆر پته‌و و جوان دروست كراوه.
كۆمپانیای شۆڤلێت زیاترله‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌یه‌وه گوتویه‌تی، ئۆتۆمبێلی ڤۆڵت جیاواز له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی دنیا هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.5 كیلۆواته و هێزی 150 ئه‌سپی هه‌یه ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 33 هه‌زار و 220 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شۆڤرلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت" دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.