"كولتوور و خۆشه‌ویستی" ناوی نوێترین په‌یكه‌ری هونه‌ری په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره‌یه و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه لابردێت كه یه‌كه‌م جاره له هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی له هه‌رێمی كوردستان كارێكى وا ئه‌نجام ده‌درێت.
زیره‌ك میره‌ى شێوه‌كار و په‌یكه‌رساز له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: " ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كولتوورێكمان هه‌بێت پڕ له‌خۆشه‌ویستی بێت و دوور له توندوتیژی، نه‌وه‌كانمان به‌خۆشه‌ویستییه‌وه په‌روه‌رده بكه‌ین".
په‌یكه‌ره‌كه نۆ مه‌تر به‌رزییه‌كه‌یه‌تی و له ماده‌ی ستیل دروست كراوه، چوار تۆن و نیوو قورسه، په‌یكه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه كچ و كوڕێك له‌سه‌ر نوكی چه‌قۆیه‌ك له ئامێزی یه‌كتردا سه‌ما ده‌كه‌ن، به‌مانای ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی ده‌توانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر چه‌قۆ و توندوتیژی و ڕقدا.
زیره‌ك میره یه‌كێكه له په‌یكه‌رسازه به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان و ماوه‌ی 25 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات، هاوسه‌ری گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خه‌یاته، له ساڵی 1980 له‌دایكبووه، تا ئێسته 10 په‌یكه‌ری گه‌وره‌ی دروست كردووه كه به‌ناوبانگترینیان ئه‌و په‌یكه‌ره بوو له‌دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس له شوێنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام له به‌غدا دانرا.