هەڵوێست محەمەد، چه‌ند ڕۆژێك دواى برا تازه گۆرانیبێژهكهى، نوێترین كلیپى بڵاو كرده‌وه، كلیپه‌كه بە ناوی "شێت"یه کە یه‌كێكه له‌و تراكانهى لە ئەلبوومە نوێیەکەیدا هه‌یه.
تێکستی ئەم گۆرانییە هەڵوێست محەمەد لەگەڵ هێمن قەرەداغی دایناوە، میوزیك و ئەڕێنج ئەفشین شوکری کردوویەتی، کارەکانی گۆرانییەکە لەلایەن میرۆنۆم پڕۆداکشنەوە کراوە و ئیلتان نوری دەرهێنانی بۆ کردووە.
گۆرانی "شێت" یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومی "700IQD" کە نوێترین ئەلبومی هونه‌رمه‌ند هەڵوێست محەمەدە و لە 12 تراك پێكهاتووه.
هەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە، هەروەها چەندین کۆنسێرتی ئەنجام داوە، به گۆڕ‌انى "باخه‌وان"، توانى ڕیكۆردى هونه‌رى له سه‌یركردنى ڤیدیۆكلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌رى هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر دروست بكات.