كاردینای سپی، خانمه شاعیر و ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی تایبه‌تى خۆی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ئه‌م جاره هه‌وادارانی بۆیان نوسیووه، له جاران جوانتر و گه‌نجتر ده‌ركه‌وتووی، شێوازی مكیاژه‌كه‌ت سه‌رنج ڕاكێشه.
ماوه‌یه‌كه فێر بووه زۆرترین وێنه‌كانى له‌ناو ئۆتۆمبێڵ ده‌گرێت، هه‌وادارانى ئامۆژگارییان كردووه كه‌وا ئاگادارى شۆفێرى بێت و وێنه‌ى خۆى نه‌گرێت، له كاتێدا پێشتر كاردینا تووشى ڕووداوى هاتووچۆ بووه چه‌ن جارێكیش.
ئه‌م خانمه له ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌لێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ره، یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی خۆی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندنه‌وه و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.
به گوته‌ی خۆی كاردینای له یه‌كێك له دیمانهكانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچه، له كوردستان ماچ كرا بێت، بۆیه به شانازییه‌وه له زۆر شوێن گوتوویه‌تی، كه ئه‌و ماچی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردی و ئه‌و یه‌كه‌م كچه بوێری كارێكی واى هه‌بیت.