ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی بە دەستی دەنگەكان هاتە راگەیاندن

:: PM:10:56:09/08/2018 ‌

ئەمشەو ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە دادوەرانی هێنراو بۆ سەرپەرشتیكردنی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی بەدەستی دەنگەكانی لە هەڵبژاردنی پەر لەمانی عێراق راگەیاند كە لە 3ی مانگی رابردووەوە دەستی پێ كردبوو.

وەك لە خوارەوە دیارە ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی ئەلیكترۆنی و بە دەستی دەنگی وێستگە سكاڵا لێكراوەكان وەك یەكە و تەنیا لە پێنج پارێزگا گۆڕانكاری هەبووە. 

وەك دەردەكەوێت كە ئەنجامی پرۆسەكە بەو شێوەیەیە، هاوپەیمانی سائیروون لە پلەی یەكەم دێت بە 54 كورسی و دوای ئەو هاوپەیمانی فەتح بە 47 كورسی و دوای ئەو هاوپەیمانی نەسڕ بە 42 كورسی و دەوڵەتی یاسا بە 26 كورسی.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل