زۆر كات له نێوان خۆشه‌ویستان و ھاوسه‌ره‌كاندا دڵ شكاندن ڕووده‌دات ئه‌مه‌یش ده‌بێته ھۆی تێكچوونی پێوه‌ندی نێوانیان، به‌ڵام كه‌سانێك نازانن كه چۆن پێوه‌ندیه‌كانیان ڕێك بخه‌نه‌وه و دڵی خۆشه‌ویست و ھاوسه‌ره‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه، له خواره‌وه چه‌ند زانیاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو:
*ده‌ربڕینی په‌شیمانی/ وشه‌ی داوای لێبوردن یه‌كه‌م وشه‌یه ده‌رببڕێت بۆ ده‌ستپێكی ئاشت بوونه‌وه له‌كات و شوێنی گونجاو‌دا.
*هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی/ هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی له ھه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌و كاره‌ی كه كردووته به‌رانبه‌ری و برینداری كردووه، ھه‌روه‌ھا په‌یمانی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی پێ بده له‌گه‌ڵ ھه‌ست و سۆز ده‌ربڕین بۆ دووباره به ده‌ست ھێنانه‌وه‌ی متمانه.
*دووركه‌وتنه‌وه له ھێنانه‌وه‌ی پاساو/ دوور بكه‌وه‌ره‌وه له پاساو ھێنانه‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ی كه كردووته به‌رانبه‌ری، چونكه ده‌بێته ھۆی خۆ دزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردووته.
*داوای لێخۆشبوو‌ن و لێبوردن/ داوای لێ‌خۆش بوونی لێ بكه به ده‌بڕینی ھه‌ست و بێتاقه‌تی و په‌شیمانی.
*ڕاستگۆیی/ ڕاستگۆیی گرنگترین شته له ده‌ربڕینی په‌شیمانی و دوای لێبوردن، چونكه په‌شیمانی و داوای لێبوردنی درۆ له نه‌كردنی خراپتره.
*داوای لێبوردن به نووسین/ داوای لێبوردن به‌شێوه‌ی ڕووبه‌ڕوو باشتره، به‌ڵام ھه‌ندێ كات كه‌سه‌كه شه‌رم ده‌كات یان شه‌رمه‌زاره به ڕاسته‌خۆ ده‌ری ببڕێت، بۆیه ده‌توانیت له ڕێگه‌ی نامه‌وه ھه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌ر ببڕی.
*ئه‌و لێكه‌وته خراپانه‌ی كه دروست ده‌بێت به‌ھۆی نه‌كردنی داوای لێبوردن یان چاك نه‌كردنه‌وه‌ی دڵی ئه‌و كه‌سه‌ی شكاندوته.
*زه‌ره‌ر له پێوه‌ندی خێزان و نێوان ھاوسه‌ره‌كان ھه‌روه‌ھا پێوه‌ندی ھاوڕێیه‌تی و ھاوڕێی شوێنی كار ده‌دات.
*زه‌ره‌ر به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیت ده‌دات به نه‌مانی ڕێزت له ناو خه‌ڵكدا.
*كه‌م بوونه‌وه‌ی گرنگیت له ناو كۆمه‌ڵگادا.