كونجی یه‌كێكه له خۆراكه كۆنه‌كانى میسڕ كه زۆر سوودى ته‌ندرووستى هه‌یه، زیاتر له كاتى درووست كردنى سه‌موون و كلوێره و زۆربه‌ى جاریش شیرینی به‌كار دێت، كونجى له 55-60%ی پێكهاتووه له ڕۆن و هه‌روه‌ها 20%یشی پڕۆتینه، كه زه‌یت و چه‌ندان جۆر ده‌رمانی لێ دروست ده‌كرێت و ده‌توانرێت به ئاسایی بخورێت یان بكرێته ناو خواردن.
له خواره‌وه‌دا سوودى خواردنه‌وه‌ى زه‌یتى كوونجى باس ده‌كه‌ین كه سوودى سه‌رسوڕهێنه‌رى هه‌یه و رەنگە تاكو ئێسته نه‌تبیستبێت، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به شێكى كه‌مى سوودهكانن:
1. به‌هۆى بوونى توێكڵه‌كه‌یه‌وه سوودى هه‌یه بۆ ئاسان كردنى كردارى هه‌رس و یارمه‌تیدانى گه‌ده له خێرا هه‌رس كردنى خۆراكدا، قۆڵۆن و قه‌بزیش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
2. دواى خواردنه‌وه‌ى زه‌یتى كونجى ته‌واوى جه‌سته‌ت گه‌رم ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هۆكارێكى گه‌وره‌یه بۆ له‌ده‌ستانى كێشى زیاده‌ى له‌شت و تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى ته‌واوى جه‌سته كه زیاده له‌سه‌ر ماسوولكه‌كاندا بوونیان هه‌یه.
3. نرخی زیاتر به‌ددانه‌كان ده‌به‌خشێت و ته‌مه‌نیان درێژ ده‌كات له ڕێگه‌ى نه‌مانى داخورانى ددانه‌كانه‌وه كهڕێگریان لێ ده‌كات، ته‌واوى كێشه‌كانى خوێنبه‌ربوون و لابردنى كلسى ددانه‌كان له ناوده‌م چاره‌سه‌ر ده‌كات.
4. یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى نه‌خۆشى شه‌كره به هۆى ئه‌وه‌ى دواى خواردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێنێت به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو.
5. پاڵەپەستۆی خوێن و كۆلسترۆڵ و په‌ستانی خوێنت بەهۆی خواردنی زەیتی کونجی ڕێژه‌كه‌یان ته‌ندروست ده‌بێت له‌ناو ملوولهكاندا له ته‌واوى جه‌سته‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه.
6. به‌هۆى بوونى پێكهاته سوود به‌خشه‌كانی ناوه‌ڕۆكى كونجیدا مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی سنگ ده‌پارێزێت.