کۆمپانیای بەناوبانگی نۆکیا لە نوێترین بەرهەمیدا یەکێک لە بەهێزترین مۆبایلەکانی خستە بازاڕەوە کە وەک خۆی گوتوویەتی ئەم مۆبایلە ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکانی دنیا دەکات.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
gadgets" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە نوێترین بەرهەمی نۆکیا دەکات و ئاماژەی پێداوە، کۆمپانیای نۆکیا دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە هیچ بەرهەمێکی نەخستووەتە بازاڕەوە لە نوێترین کاری‌دا و لە کۆتاکانی مانگی ئاب یەکێک لە بەهێزترین مۆبایلەکانی بەناوی "Nokia 5.1 plus" ەوە خستە بازاڕەکانی دنیاوە.
نۆکیا زیاتر لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەیەوە گوتی، ئەم مۆبایلە شاشەیەکی 5.86 ی لەسەرە بە ڕوونی 720 بۆ 1520 پیکسڵ، جگە لەوەیش پرۆسێسەرێکی 1.8 گێگابایتی لەسەرە لەگەڵ پاترییەکی 3060 میلی ئەمپێری ئەمەیش وایکردووە نرخەکەی بگاتە 540 دۆلاری ئەمەریکی.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رھه‌م ھێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.