ڤیتامین دی یه‌كێكه له‌و ڤیتامینه به‌سوودانه‌ی كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا لێی بێبه‌شن كه زیاترینیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئه‌فریقا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی پێستیان تاریكه و دره‌نگتر ده‌توانن وه‌ریبگرن.
پێگه‌ی
weforum هه‌واڵێكی له‌باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ڤیتامین دی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دژی نه‌خۆشی و لاوازی سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ ده‌جه‌نگێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی یه‌كسانكردنی ڕێژه‌ی گۆگرد و كالیسیۆم و ماده خۆراكییه وه‌رگره‌كان له له‌شی مرۆڤدا، كه ئه‌مه‌یش واده‌كات ددان و ئێسك و ماسولكه‌كانمان ته‌ندروست بمێننه‌وه، ڤیتامین دی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له تیشكی خۆر وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌بوو پێویسته له خواردن ده‌ستمان بكه‌وێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان زانایان چه‌ند سوودێكی تری ڤیتامین D یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
1.به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌بوونی ڤیتامین D له له‌شی مرۆڤدا ئاستی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه.
2.ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به رێژه‌ی 62% ڤیتامین D له خوێنیان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تووشبوونیان به نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كانی تایبه‌ت به مێشك و دڕكه‌په‌تك كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕێكی زۆری ئه‌م ڤیتامینه، به‌ره‌و باشبوون چوونه و سوودیان لێ بینیوه.
3.توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له فینله‌ندا كراوه، ده‌ریخستووه ئه‌و منداڵانه‌ی له زووه‌وه ئه‌م ڤیتامینه‌یان وه‌رگرتووه، به ڕێژه‌ی 90% ئاستی تووشبوونیان به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك كه‌م ده‌بێته‌وه به‌راورد به‌وانه‌ی كه هیچ ڤیتامین D یان وه‌رنه‌گرتووه.
.4 ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و چالاككردنی سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤ و له هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه ڤایرۆس و هه‌ستیارییه‌كان دوورتان ده‌خاته‌وه و دژی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان ده‌جه‌نگێت.
5.سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ده‌رخستووه ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌یان له له‌ش كه‌مه ئه‌گه‌ری دوو ئه‌وه‌نده توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتره، كه‌می ڤیتامین D هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ جه‌ڵته‌ی له ناكاو و وه‌ستانی دڵ و مه‌رگی كتوپڕ.
6.یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ڤیتامین D ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كالۆری له‌ش ده‌سوتێنێت و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی كالسیۆم و ڤیتامین D وه‌رده‌گرن زووتر چه‌وری له‌شیان ده‌سووتێت و كێش داده‌گرن به‌راورد به‌وانه‌ی كه ڕیجیم ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كالسیۆم و ڤیتامین وه‌رگرن.
هاوكات زانایان هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێت له ژێر چاودێری پزیشك بدرێت به كه‌سه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆری له به‌كارهێنانی زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی تێكچوونی شانه‌كانی له‌ش و ڕێژه‌ی كالسیۆم له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه له ئاستی پێویست.