دوای ڕاگه‌یاندنی كچه‌كه‌ی له‌باره‌ی وازهێنانی جۆن
مه‌كینی باوكی له به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مێشك كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه تووشی بووه، ئێواره‌ی دوێنێ جۆن مه‌كین سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا و دۆست و پشتیوانی كورد كۆچی دوایی كرد.
جۆن سیدنی مه‌كین له دایكبووی 29ی ئاب/ئۆگه‌ستی ساڵی 1936ه، كۆنگرێسمان و سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌سه‌ر حزبی كۆمارییه‌كان، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون و سیاسه‌تی كۆمارییه‌كان هاوڕا نه‌بوو، بۆیه به یاخیبوو داده‌نرا، له ساڵی 2008 كاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام به‌رانبه‌ر باراك ئۆبامای كاندیدی حزبی دیموكرات دۆڕا.
له ساڵی 1958 شوێنكه‌وتووی باو و باپیرانی بووه و ئه‌كادیمیای هێزی ده‌ریایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای خوێندووه و فه‌رمانده‌ی چوار ئه‌ستێره بووه، دواتر به‌شی فڕۆكه‌وانی خوێندووه و له شه‌ڕی ڤێتنام فڕۆكه‌وانی جه‌نگ بووه و له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1967 ڕووی دا، ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی ترسناك بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای مردنی زۆر له هاوڕێكانی، به‌ڵام خۆی به برینداری ڕزگاری بووه و له‌لایه‌ن ڤێتنامییه‌كانه‌وه گیراوه و تا ساڵی 1973 زیندانی جه‌نگ بووه و به سه‌ختی لێی دراوه و ئازار دراوه، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات.
دوای ئازادبوونی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی له كاتی گرتنی پێی درابوو، كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دروست كرد و تا ڕۆژێك به‌ر له مردنی ئازاری دا، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی له ساڵی 1981 وه‌ك كاپتن ده‌ست له كاری هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌كێشێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ریزۆنا.
له ساڵی 1982 مه‌كین ده‌چێته ناو سیاسه‌ت و كاندید ده‌بێت بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا و بۆ ماوه‌ی دوو خول خزمه‌ت ده‌كات، دواتر له ساڵی 1987 ده‌بێته سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا و بۆ ماوه‌ی پێنچ خول له پۆسته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت تا ساڵی 2016.
مه‌كین هه‌ڵوێستی پارێزگارانه‌ی هه‌بوو و دژایه‌تی كار و سیاسه‌ته‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌كرد، بۆیه نازناوی تێكده‌ر و یاخیبوویان لێ نابوو و چه‌ندان تۆمه‌تیان به‌سه‌ر ساغ كردبووه‌وه كه ئه‌نجامده‌ریان نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی به ئه‌ندامبوون له كاری تێكده‌ری و ئاژاوه نانه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پێنچ سیناتۆری تر، مه‌كین بێ به‌ری ده‌رده‌چێت، بۆیه دوای ئه‌وه ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵمه‌تی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسایه‌ك له‌باره‌ی چاكسازی دارایی له ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2002 پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه قبووڵ ده‌كرێت و ده‌بێته یاسا.
مه‌كین به‌وه ده‌ناسرێت كه هه‌رده‌م ڕۆحێكی زیندوویی بۆ به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی نێوان گه‌لان هه‌بووه، بۆیه هه‌وڵی داوه پێوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڤێتنام به‌هێز بكاته‌وه، هه‌روه‌ها دژی سیاسه‌ته‌كانی جۆرج بوش و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی جه‌نگی عێراق وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له ساڵی 2000 كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوو و ڕكابه‌رێكی سه‌ختی جۆرج بوش بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت، له ساڵی 2008 دووباره له‌سه‌ر حزبی كۆمارییه‌كان كاندید كرایه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كاندیدی دیموكراته‌كان باراك ئۆباما دووباره هه‌وڵه‌كه‌ی له‌ناو برا و نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت.
دژی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما بوو و ڕه‌فتاره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2013 بووه‌ته كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ژینگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند بابه‌تێكی تری پێوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له كۆنگرێس مه‌كین پشتیوانییه‌كی ڕژدی كار و بازرگانی ئازادی كردووه و هه‌وڵی سنوورداركردنی به‌كارهێنانی بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه و ڕێی له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی حكوومه‌ت گرتووه، له ساڵی 2015 مه‌كین بووه‌ته سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان له كۆنگرێس.
دوای سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ،
مه‌كین سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه ڕه‌خنه‌ی توندی له‌باره‌ی ئه‌و وتاره‌ی تره‌مپ داوه كه ڕێگری له هاتنی كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری هاتنی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریكا و وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كرد و به مافی خۆیانی ده‌زانی.
له ساڵی 2017 نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ چاوی چه‌پی ئه‌نجام ده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی خوێنی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، له‌و كاته‌دا پزیشكان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بووه، بۆیه واز له سیاسه‌ت دێنێت و دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی بارودۆخی تێكده‌دات و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكدا بووه، دوێنێ كچه‌كه‌ی مه‌كین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند كه باوكی وازی له چاره‌سه‌ر هێناوه و دۆخی باش نییه، هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ مه‌كین 25 ی ئابی 2018 له ته‌مه‌نی 81 ساڵی دوای چه‌شتنی ئازارێكی زۆر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، كۆچی دوایی كرد.
پێوه‌ندی مه‌كین به كورده‌وه
مه‌كین پاڵپشت و پشتیوانییه‌كی زۆری گه‌لی كورد بوو، به‌رده‌وام گوێی بۆ داخوازییه‌كانی كورد گرتووه و هه‌وڵی داوه مافه خوراوه‌كانى كوردان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش له ڕێی سه‌ردانه‌كانی بۆ هه‌رێمی و كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كه تێیدا چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كردووه و زۆر گرنگی پرسی كورد داوه و هه‌وڵی داوه ده‌نگی كورد و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نێته هه‌موو دنیا و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بێته دی.
دۆستێكی گرنگی كورد و پشتیوانییه‌كی به‌هێزی سه‌رۆك بارزانی بوو، به‌رده‌وام به‌وه وه‌سفی سه‌رۆك بارزانی كردووه كه كه‌سایه‌تییه‌ك و سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌موو گه‌لی كورده و كاریگه‌رییه‌كی باشی بۆ لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا هه‌یه.
مه‌كین داوای پڕچه‌ككردنی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له حكوومه‌تی به‌غدا و هیوایه‌كی زۆری به پێشمه‌رگه هه‌بووه و دووپاتی له وره و به‌هێزییان كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه كه ئاستی هێزه‌كانی عێراق وه‌ك پێویست نییه له چاو هه‌وڵ و تواناكانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاروبوونه‌وه‌یانی دژی تیرۆریستان به‌رز نرخاندووه، له چه‌ندان لێدوان هه‌ڕه‌شه‌ی له حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكوومه‌تی عێراق كردووه كه دژی پێشمه‌رگه و كوردستان نه‌وه‌ستنه‌وه و داوای هاوئاهه‌نگی نێوانیانی كردووه.