جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، كۆمپانیاكانی بواری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له ئۆكراینا.
ئاژانسی
sputnik له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆڵتن سه‌ردانی ئۆكراینای كرد بۆ به‌شداربوون له ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ساڵوه‌گه‌ڕی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی ئۆكراینا، له وتارێكیدا بۆڵتن دووپاتی له به‌هێزی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و كێیڤ كردووه.
له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش دا كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی باری ئابووری ئۆكراینا به‌ره‌وپێش ببات و ئێسته كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له وڵاته‌كه.
بۆڵتن له درێژه‌ی قسه‌كانی گوتی، "گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ری وزه‌ی ئۆكراینا واده‌كات وڵاته‌كه به گازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ئاشنا بكات، ئه‌مه‌یش بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئۆكراینا گرنگه".
ئێسته ئۆكراینا گازی سروشتی له ڕووسیاوه هاورده ده‌كات، هه‌روه‌ها له ڕێی پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی بۆڕی نۆرد ستریم دوو كه له ڕووسیاوه بۆ ده‌ریای بالتیك و ئه‌ڵمانیاوه ده‌چێت و ئۆكراینا ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات جگه له مۆسكۆ جێگره‌وه بۆ وزه‌ی وڵاته‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.