به‌هۆی داگیركردنی قودس و ناساندنی به‌زۆره‌ملێ وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئوردن داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌یان په‌یمانی ئاشتی ساڵی 1994ی نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنێت.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاۆلنی ئوردن داوایان له حكوومه‌ت كردووه په‌یمانی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی وڵاته‌كه به‌رانبه‌ر فه‌له‌سستینییه‌كان پێڕه‌وی ده‌كات.
حازم مه‌جه‌لی په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، "ده‌نگمان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و پێوه‌ندی نێوانمان بپچڕێت، فه‌له‌ستینییه‌كان مافی خۆیانه ئیسرائیل داگیر بكه‌ن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، ئێمه وه‌ك گه‌لی ئوردن پاڵپشتی له فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین".
مه‌جه‌لی ئاشكرای كرد، دژی ئه‌و بڕیاره ده‌وه‌ستینه‌وه كه ئوردن باڵوێز بۆ ئیسرائیل بنێرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش ڕووی دا، داوا ده‌كه‌ین گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئوردن و فه‌له‌ستین بدات و بتوانێت چالاكییه تێكده‌ره‌كانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بوه‌ستێنێت.
له ساڵی 1994، به پێی واژووكردنی ڕێِككه‌وتننامه‌یه‌ك ئوردن بووه دووه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بۆ هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و دروستكردنی پێوه‌ندی دیپلۆماتی نێوانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شای ئوردن به توندی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر بابه‌تی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناكۆكی كه‌وته نێوانیان.