حكوومه‌تی عێراق له هه‌وڵدایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌مانی مامه‌ڵه‌كردن به چه‌كی نایاسایی و ئه‌و دووكانانه‌ی چه‌ك به بێ مۆڵه‌ت ده‌فرۆشن قه‌ده‌غه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیع ده‌گوزه‌رێ، به‌غدا هاوشێوه‌ی بازاڕێكی گه‌وره‌ی چه‌كه و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، ژنانیش به‌لێشاو ڕوویان له كڕینی چه‌كی جۆری ده‌مانچه كردووه له به‌غدا.
دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003، بازرگانی چه‌كی نایاسایی له عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو كه‌سێك ده‌یانتوانی به ئاسایی ببنه خاوه‌ن چه‌ك ئه‌مه‌یش بۆ بارودۆخه ناجێگیره و نه‌بوونی یاسا له وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن له شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری و ئاژاوه‌ی به‌رده‌وامی عێراق و ناوچه‌كانی.
وه‌ك پێگه‌ی
haaretz ئاماژه‌ی پێ كردووه، دوای په‌رته‌وازه‌بوونی سیسته‌می حوكمڕانی عێراق، به‌غدا وه‌ك ناوه‌ند و بازاڕێكی گه‌وره‌ی كڕینی چه‌كی لێهاتووه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی به‌غدا هه‌وڵ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و نه‌مانی و هه‌روه‌ها داخستنی دووكانه نایاسایییه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك ده‌كات.
حه‌مزه ماهیر یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی دووكانی فرۆشتنی چه‌كی هه‌یه له كه‌راده كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ڕێی پێ دراوه، باس له‌وه ده‌كات كه زۆرینه‌ی كڕیاره‌كانیان پیاون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڕێژه‌ی ژنانیش بۆ كڕینی ده‌مانچه و چه‌ك به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان له كاتێكدا دۆخی عێراق سه‌لامه‌ت نییه.
له‌باره‌ی نرخی چه‌كه‌كانیشه‌وه حه‌مزه باس له‌وه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی گشتی نرخیان له نێوان هه‌زار دۆلار تا چوار دۆلاره، نرخی كلاشینكۆڤ بچووكه‌كه‌یان به 400 دۆلاره تا دوو هه‌زار دۆلاریش ده‌چێت.
حه‌یده‌ر سوهێل كه شێخی یه‌كێك له هۆزه‌كانی به‌غدایه خۆشحاڵی خۆی به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌ربڕی و گووتی كه هۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و تاوانكاری له وڵاته‌كه كه‌م بێته‌وه.