به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، له بۆردمانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی تاڵیبان، هه‌شت چه‌كداری گرووپه‌كه كوژران.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ڕای گه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا ناوچه‌كانی سنووری ئه‌فغانستانیان بۆردمان كردووه دوای ئه‌وه‌ی دوو پاسه‌وانی سه‌ر سنووری تاجیكستان و ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه كوژران، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یش هه‌شت ئه‌ندامی گرووپه‌كه كوژران و شه‌شی تر بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی دوو پاسه‌وانی سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان و تاجیكستان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی تاڵییبان ده‌بێته شه‌ڕیان له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان ده‌كوژرێن، دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا و تاجیكستان به هاوئاهه‌نگی ناوچه‌ی ته‌خاری سه‌ر سنوور بۆردمان ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی ڕووسیا و تاجیكستان هیچ ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌فغانستان كوژرانی هه‌شت چه‌كداری تاڵیبان و برینداربوونی شه‌شی تریان ڕاگه‌یاند.
به‌هۆی بوونی گرووپی تاڵیبان و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تر له ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی وڵاته‌كه چه‌ندان ساڵه دژیان ده‌جه‌نگێت و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان و نه‌هێشتنی تیرۆریستان ده‌دات، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵه بارودۆخی وڵاته‌كه ناجێگیره و شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه.