دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی میلیشیاكانی سووریا ڕایان گه‌یاند كه ئاماده‌كاری بۆ هێرشی سه‌ر سووریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و بڕیاری ناردنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی بۆ كه‌ناراوه‌كانی سووریا ئاشكرا ده‌كات.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ئاشكرای كرد، دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیاكان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیلی ئیدلیب به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، مۆسكۆ كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رانبه‌ر ئه‌م لێدوانانه نواند و بڕیاری دا به ناردنی دوو كه‌شتی جه‌نگی بۆ سووریا.
گریگۆرڤیچ و ئیسن دوو فه‌رمانده‌ی باڵای دوو كه‌شتیگه‌لی ڕووسین كه سه‌ركردایه‌تی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ناردنی بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئێسته دوو كه‌شتییه‌كه مه‌شق و ڕاهێنانی ده‌ریایان پێ كراوه و توانایان هه‌یه ئامانجه‌كانی دوژمن به باشی بپێكن و ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ كراوه.
دوای لێدوانی سه‌ركرده‌ی ته‌حریری شام به ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییانی سووریا له ڕێی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و تۆمه‌تباركردنی ئه‌سه‌د پێی، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا تووڕه‌یی خۆیان پێشان دا و بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر سووریایان دا، ڕووسیای هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌دیش پاڵپشتی له حكوومه‌تی سووریا ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر هێرشێكی له ناكاوی دوژمن ده‌كات و دوو كه‌شتی جه‌نگی بۆ كه‌ناراوه‌كانی سووریا ده‌نێرێت.