دوای گرتنی چالاكێكی كه‌نه‌دی له سعوودیه له سه‌ره‌تایی مانگی ئاب/ئۆگه‌ست، پێوه‌ندی دیپلۆماتی و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت، ئێسته‌یش كه‌نه‌دا داوای یارمه‌تی له ئه‌ڵمانیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری ئۆتاوا بكات له بواری چالانی مافی مرۆڤ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
sputnik، كریستیا فریلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا داوایه‌كی تایبه‌تی ئاراسته‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه و داوایی پشتگیری و یارمه‌تی له بابه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی مافی چالاكانی كه‌نه‌دی لێ كردووه و به تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه‌نه‌دا تووشی بووه به‌رانبه‌ر ڕیاز.
كه‌نه‌دا ئێسته كه‌مپینێكی تایبه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له مافی مرۆڤ له ته‌واوی دنیا پێكهێناوه و داوای له ئه‌ڵمانیا كردووه بۆ پشتگیریی كه‌مپینه‌كه‌وه و وه‌ستانه‌وه دژی سعوودیه.
پێوه‌ندی نێوان سعوودیه و كه‌نه‌دا له سه‌ره‌تایی مانگی ئاب ناكۆكی تێكه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی ڕیاز چالاكانێكی كه‌نه‌دی له وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سعوودیه گرت و كاردانه‌وه‌ی توندی حكوومه‌تی ئۆتاوای لێ كه‌وته‌وه.
له ئه‌نجامدا ڕیاز باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له كه‌نه‌دا كشانده‌وه و مۆڵه‌تی 24 سه‌عاتی به باڵوێزی كه‌نه‌دیش دا بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، جگه له پچڕاندنی هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی بازرگانی و سیاسیی له نێوانیان.