دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، داوای هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ته‌نگژه‌ی مرۆیی له باكوری پارێزگای ئیدلیبی سووریا كه به هۆی جه‌نگه‌وه دروست بووه.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی هاتووه، هه‌ریه‌كه له تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجێلا مێركڵی ڕاوێژكاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌نگیان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئه‌و ته‌نگژه مرۆیییانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه دروست بوونه، به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌یانی تره‌مپ له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مێركڵ كردووه و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگیان تاوتوێ كردووه، دۆخی سووریاش یه‌كێك له‌وان بووه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه پێویسته كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌بێت و ڕێگری له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر بكرێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا ئامانجی واشنتنی به‌رانبه‌ر سووریا ڕوون كرده‌وه و گوتی كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌سه‌د و بیڕووخێنێت ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌ی به‌كار بێنێت.