دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا له كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌ی به‌كار بێنێت، ئه‌مڕۆ میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه سیسته‌می به‌رگریی سووریا ئاماده كراوه و كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی واشنتن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی
sputnikی ڕووسی، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی له ناكاوی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی ئه‌سه‌د هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی هێزی سه‌ربازی مێزه‌ی سووریا ئاشكرای كرد، فه‌رمانمان پێ كراوه به خۆ ئاماده‌كردنی سیسته‌می به‌رگری و چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی دوژمن.
حكوومه‌تی ئه‌سه‌د تا ئێسته هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا ئامانجی واشنتنی به‌رانبه‌ر سووریا ڕوون كرده‌وه و گوتی، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌سه‌د و بیڕووخێنێت له كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌ی به‌كار بێنێت، هه‌ریه‌كه له فڕه‌نسا و به‌ریتانیاش پشتگیری خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه.