گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "دڵنیا ڕه‌زازی"، كچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره "ناسڕی ڕه‌زازی"، به پێكه‌وه‌ى له كۆنسێرتێكدا به‌شداری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ باوكی و ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو ده‌بێته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوو ملیۆن بینه‌ر تێپه‌ڕ ده‌كات.
هه‌ردوو گۆرانیبێژ "دڵنیا و ناسڕ ڕهزازای"، به جلی كوردیی قه‌شه‌نگه‌وه له‌سه‌ر سته‌یج گۆرانی ده‌ڵێن و له پڕ دڵنیا ڕه‌زازی مایكی خۆیی ده‌گۆڕێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی نزم ده‌رده‌كه‌وێت و مایكه‌كه‌ی باوكی ده‌بات و ئه‌ویش گۆرانی به‌رده‌وام ده‌ڵێت و ناسڕ ڕه‌زازی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كورد به‌هۆی به‌رزی ئاستی ده‌نگی به جوانی ئه‌دای گۆرانییه‌كه ده‌كات.
هه‌وادارانی هه‌ردوولا به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌وه نووسیویانه كه هه‌ستێكی باوكایه‌تی و ڕزگاركردنی ده‌نگی كچه‌كه‌ی كۆنسێرتێكی خۆشی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
دڵنیا ڕه‌زازی كچه گه‌وره هونه‌رمه‌ندان"ناسڕ ڕه‌زازی و مه‌رزییه فه‌ریقییه" به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "دووری تۆ" كه بۆ مه‌رگی "مه‌رزیه فه‌ریقی"ی دایكی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی بڵاوی كرده‌وه، ناوبانگی له ناوه‌ندی هونه‌ری بڵاو بووه‌وه، دواتر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، پاشانیش ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2016 دا ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "له‌و ڕۆژه‌ی" بڵاوكرده‌وه.