بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا و له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی نوێترین ڤێرژنی IOS كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلێك دروست بكات كه خاوه‌نی ده‌بڵ سیم كارد بێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین بڕیاری ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی كۆتا پۆستی به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ له وڵاتی چین كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌وه ده‌كات كه بڕیاره بۆ نوێترین مۆبایلیان كارێكی جیاواز بكه‌ن كه تائێسته ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دراوه له مۆبایله‌كانی ئایفۆندا ئه‌ویش دانانی سیسته‌می ده‌بڵ سیم كارده بۆ ئایفۆن كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌م بڕیاره بدرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.