تا دێت ململانێكانی ناو یه‌كێتی ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن و باڵی تری لێ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره باڵه‌كان له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا و به دارایی و هێزی زیاتره‌وه، بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی یه‌كێتی و بڕیاردان له داهاتووی ئه‌و حزبه‌دا.
ململانێ نوێكانی یه‌كێتی گه‌ڕێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن كه وزه‌ی زیاتریان پێیه و ته‌مه‌نیان هانیان ده‌دات تا وردكردنی ئێسكی یه‌كتر بڕۆن، ئه‌وانیش "بافڵ و لاهوور له‌لایه‌ك، قوباد و بافڵ به‌رانبه‌ر لاهوور له لایه‌كی تر و هه‌ریه‌ك له قوباد و بافڵ له نێوان خۆیاندا" بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوكیان.
مێژووی ململانێ له‌ناو یه‌كێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه، به‌هۆی یه‌كگرتنی زۆر لق و پۆپی بیروڕای جیاواز و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی كۆچكردوو، به‌رده‌وام ململانێی تێدا بووه، به‌ڵام له دواجاردا مام جه‌لال كپی ده‌كردنه‌وه و سه‌ركرده‌كانیشی رازی بوون به‌وه‌ی تاڵه‌بانی حوكمیان بكات، به‌ڵام تاڵه‌بانی خۆیشی نه‌یتوانی به‌ر به باڵی ریفۆرم بگرێت كه نه‌وشیروان مسته‌فای كۆچكردوو رابه‌رایه‌تیی ده‌كرد و چیتر قبووڵی نه‌كرد له په‌نای مام جه‌لاله‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌سی تری بنه‌ماڵه‌كه‌ی حوكمی یه‌كێتی بكه‌ن. بۆیه ساڵی 2007 گورزێكی جه‌رگبڕی له حزبه‌كه‌ی مام دا.
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و هاتنه ده‌ره‌وه كاریگه‌ره‌وه له‌ناو یه‌كێتی و فڕین له بن باڵی مام جه‌لال له 2007دا، ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر ململانێكان كرده‌وه و رێی خۆش كرد كه چیتر ناڕازییه‌كان به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ر كز نه‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی گۆچانه‌كه بكه‌ن. ئه‌و هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستا، ساڵی 2009 بزووتنه‌وه‌ی به فه‌رمی وه‌ك حزب راگه‌یاند و له یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژارندا توانی به ته‌واوی عه‌رشی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بله‌رزێنێ و زه‌نگی ئاگاداری به قورسی بدات به گوێیاندا كه چیتر سلێمانی هی ئه‌وان نییه.
به‌دوایدا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش له 2013دا به 12 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنایه‌وه، له رووی میدیاییشه‌وه هه‌رچی نه‌كراوه به یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كرد، به‌وه‌یش هیچ پیرۆزییه‌كی بۆ نه‌هێشتنه‌وه و هه‌موو لایه‌نه شاراوه‌كانی خستنه سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كه‌ی "كه‌ی ئێن ئێن".
قۆناغی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی شه‌ڕی گۆڕان به‌تایبه‌ت له رووی میدیایییه‌وه بكات، له‌ملایشه‌وه له ناوخۆیدا ناڕه‌زایی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌رانبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و قۆرخكارییهكانیان هه‌راسانی كردبوون. تا نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی له 2012، له‌وكاته‌وه تا ئێسته به‌رده‌وام باسی ئه‌و حزبه پێوه‌ست بووه به باڵباڵێن و ململانێكانی ناوخۆیییه‌وه. زۆرجاریش له شه‌ڕی چه‌كداری نزیك بووه‌ته‌وه.
به‌ڵام دوای مردنی تاڵه‌بانی، ئیتر شه‌رم نه‌ما به‌رانبه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و به‌رهه‌م ساڵح به ته‌واوی جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌یتوانی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی رابچڵهكێنێ، به‌ڵام له‌و دۆخه پڕ كێشه و نابهرپرسیارێتییهی یه‌كێتیدا، بزمارێك بوو له لاشه‌ی برینداری ئه‌و حزبه درا.
ململانێ ده‌گوازرێته‌وه ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی
ئێسته قۆناغێكی نوێ له ململانێ له‌ناو یه‌كێتی و به‌دیاریكراوی له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستی پێ كردووه كه سه‌ختتر و كاریگه‌رتر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوو، به‌وه‌ی باڵه‌كانی ناو بنه‌ماڵه هه‌م چه‌ك، هه‌م پاره و هه‌م هێزیان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" له‌ناو یه‌كێتی ئه‌نجامی داوه و زانیاریی بۆ ده‌ست خستووه، چه‌ند جۆرێك ململانێ كه‌وتووه‌ته ناو خێزانی تاڵه‌بانی خۆی، به‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له بافڵ و قوباد كار بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوكیان ده‌كه‌ن، له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردووكیان ترسیشیان له لاهوور جه‌نگی ئامۆزایان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانییه‌وه، ئه‌و گه‌نجه زۆرتر هه‌رزه‌كارانه ده‌رده‌كه‌وێ له سیاسه‌تدا، كه‌وتووه‌ته خۆ به‌هێزكردن له رووی سه‌ربازی و بازرگانییه‌وه و له چه‌ند دانیشتنێكی دۆستانه‌ی خۆی و ئه‌و یه‌كێتییانه‌ی سه‌ربه ئه‌ون، به ئاشكرا گوتوویه‌تی "كوڕه‌كانی مام جه‌لال توانای سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییان نییه".
دوو كوڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی كه یه‌كه‌میان "بافڵ" كه‌م زانیاری و كه‌مدوو ده‌رده‌كه‌وێ، له رووی حزبییه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌كێتی و بڕیاره‌كانیدا گرتبێ، به‌ڵام برا بچووكه‌كه‌ی "قوباد" به ئاراسته‌یه‌كی تردا ده‌ڕوات و هه‌وڵی سه‌رنجڕاكێشانی كادر و هه‌وادارانی حزبه‌كه‌ی ده‌دات له رێی قۆستنه‌وه‌ی كاره‌كانی له حكوومه‌تدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له داهاتووی یه‌كێتیدا.
بۆیه بافڵ و قوباد له دوولا مه‌ست و حه‌یرانن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پۆسته‌كه‌ی باوكیان و بڕیاری یه‌كێتی له كۆنگره‌دا، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌متر دیقه‌ت بخه‌نه سه‌ر جووڵه‌كانی لاهووری ئامۆزایان كه نزیكه‌كانی و هێزه‌كه‌یشی به‌ته‌واوی به‌ستووه‌ته‌وه به خۆیه‌وه و ته‌نانه‌ت ئینتیمایان بۆ یه‌كێتیش نه‌ماوه، بگره ته‌نیا ئه‌و ده‌ناسن.
به‌ڵام وه‌ك "وشه" له كه‌سه كاریگه‌ره‌كانی یه‌كێتییه‌وه زانیویه‌تی، بافڵ به‌و پێیه‌ی سروشتی كاره‌كانی ته‌ناهییه، به‌رنامه‌ی وردی هه‌یه بۆ "له‌ناكاو دوورخستنه‌وه‌ی لاهوور" و لادانی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه به ئاشكرا ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتوون و به‌ربینگی ماڵی مام جه‌لالی وه‌ك خێزان گرتووه.
هه‌رچه‌نده له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بافڵ و لاهوور زۆر هاوئاهه‌نگ ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام به‌نهێنی ململانێی خۆیان بۆ داهاتوو ده‌كه‌ن و ره‌نگه ئه‌مه له كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا به ته‌واوی ره‌نگ بداته‌وه.
به‌ڵام به‌رپرسێكی ته‌ناهیی یه‌كێتی كه به‌وردی چاودێریی جووڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ململانێ تازه‌كانیان ده‌كات، پێی وایه له كۆنگره‌ی داهاتوودا چانسی بافڵ له‌بارتره و ره‌نگه لاهوور خۆی وه‌ك پشتیوانی ده‌ربخات، چونكه هه‌موو پڕۆژه‌كانی له رووی رێكخستنی حزبی و دارایی و سه‌ربازییه‌وه، پێنه‌گه‌یشتوون بۆ خستنی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "له داهاتوودا لاهوور گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م ماڵی مهم جه‌لال ده‌بێت و دوور نییه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌یشت به ئامانجه‌كه‌ی، به هێز و چه‌ك ئه‌و ململانێیه یه‌كلا بكاته‌وه، بۆیه دۆخی یه‌كێتی مه‌ترسیداره له داهاتوودا، چونكه ئه‌م ململانێیانه زه‌ق ده‌بنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "ئێسته بافڵ و قوباد هه‌رچه‌نده خۆیان ململانێی یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌نهێنی كۆكن له‌سه‌ر بچووككردنه‌وه‌ی لاهوور و به مه‌ترسییه‌كی هاوبه‌شی ده‌زانن بۆ هه‌ردووكیان، چونكه زانیاری‌یان هه‌یه كه ماوه‌ی دوو ساڵه زۆر كه‌سی گرنگی ناو یه‌كێتی وابه‌سته‌ی لاهوور بوونه و مانگانه هاوكاریی دارایی‌یان ده‌كات، به‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ ده‌زگه ته‌ناهییه‌كه‌ی له حكوومه‌تی وه‌رده‌گرێ".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "ئێسته له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كانی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و بیركردنه‌وه له پێوه‌ندی حزبییان و دنیابینییان بۆ داهاتوو، به روونی جیاوازییه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه و پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بۆچوونی سیاسی‌یان ده‌خه‌نه ڕوو, ته‌نانه‌ت لاهوور هه‌ڵچووه و زۆرجار و كاردانه‌وه‌كانی تووڕه‌یی پێوه دیاره".
له‌باره‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی لاهوور، سه‌رچاوه‌كه نموونه‌ی زۆرتری هێنایه‌وه به‌وه‌ی "له سلێمانی بێ حیسابكردن بۆ كه‌س، ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌ویی به‌ناوی دژه‌تیرۆره‌وه داگیر كرد و دواتر كردی به شوێنی بازرگانی، هه‌روه‌ها له هاوكاریی ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ و لهمنزیكانهیشدا بۆردمانی باره‌گاكانی دیموكرات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هیچ راوێژێك به ماڵی تاڵه‌بانی، جیا له‌وانه‌یش له رابردوودا به‌رانبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم زۆر هه‌ڵچوونی پێوه دیار بوو، ئه‌وانه هه‌موو ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ داهاتووی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی". به‌رپرسه ته‌ناهییه‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
ئه‌م زانیارییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كاتێكی نزیكدا ناتوانێ له ململانێكانی ناوخۆی رزگار بێت و دووریش نییه داهاتوو ئاڵۆزتر بێت، به‌هۆی گه‌نجیی هه‌رسێ كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و حه‌زی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات لای هه‌ریه‌كه‌یان بۆ داهاتووی یه‌كێتی.
ئێسته زۆر پرسیار هه‌یه وه‌ڵامه‌كانیان ئاینده ده‌ریده‌خات، دیارترینیان ئه‌وه‌یه ئایا كۆنگره‌ی یه‌كێتی بۆ لاهوور ده‌بێ به ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ هاڕینی قوباد و بافڵ یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ ئاخۆ ئه‌م گه‌نجانه ململانێكانی خۆیان دوا ده‌خه‌ن بۆ كاتێكی تر و خه‌ریكی وردكردنی سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌بن له‌م قۆناغه‌دا؟ یان هه‌موو دژه‌كانیان ده‌خه‌نه لاوه و خه‌ریكی شكاندنی یه‌كتر و ئاواكردنی خۆری سیاسیی حزبه‌كه‌ی مام ده‌بن؟.